ئاسایشی هەولێر رایگەیاند “لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە بازاڕی عەلوەی شاری هەولێر، هاووڵاتییەکی عەرەب بەناوی (سەعب عاید سەمەر) کە پیشەی کرێکارە کوژرا، دوای رووداوەكەش دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا”.
راشیگەیاند “لە بەدواداچوونەكاندا دەرکەوت تۆمەتبارەکان لە چوار کەس پێکهاتوون و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان، بەرەو دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتوون”.
هەروەها رایگەیاند “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، تۆمەتبارەکان دەستگیرکران”.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا “تۆمەتبارەكان بریتین لە (ز، خ، س) و (س، د، س) و (ح، خ، س) و (م، ع، د) کە لە نەتەوەی عەرەبن و نیشتەجێی شارەدێی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگای نەینەوان، بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020، ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە”.
ئاماژەشی دا “تۆمەتبارەكان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بەنیازبوون بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست گیرا بە سەر ئەو چەک و ئۆتۆمبیلەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.

