خالید فاتیحی
سەفەر مەكە…
سەفەر یانی
ماڵئاوایی و لێكدابڕان
سەفەریانی
دەربەدەری و غووربەت و ژان.
دەكەوایە سەفەر مەكە؟
ئای. كە ڕقم لەجانتاو جلی سەفەرە
كە دەبینم سەفەر دەكەی
خەم و ئازار دەڕژێنەسەر
ئەم دڵەپڕ لە كەسەرە
سەفەر مەكە..
بووخچەی سەفەر
بۆ غووربەتی لە كۆڵ مەنێ
كە تۆ بڕۆی..
لەم شارە جێم نابێتەوە
دەپێم بڵێ..
بۆ كوێ سەرهەڵگرم بەتەنێ؟

