مەنسوور جیهانی
براوه‌کان و هه‌ڵبژێردراوانی حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵە فیلمە نێوده‌وڵه‌تیەکەی “لۆکارنۆ” Locarno به فیلمی سینه‌مایی “دوو وه‌رز، دوو نامۆ” له ده‌رهێنانی “شو میاکه” له ژاپۆن خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە”ی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێنا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “لۆکارنۆ” Locarno له شاری لۆکارنۆ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کان و هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شی پێشبڕکێی “فیلمسازانی ئێستاکه”، به‌شی پێشبڕکێی خه‌ڵاتی “لێتێربۆکسد پیاتزا گراندێ” Letterboxd Piazza Grande، به‌شی پێشبڕکێی “پڵینگه‌کانی سبه‌ی”، به‌شی پێشبڕکێی Concorso Corti d’Autore، به‌شی پێشبڕکێی Fuori Concorso، به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی “هه‌فته‌ی ڕەخنهگران” Semaine de la critique ناسێندران و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە” Pardo d’Oro باشترین فیلم، خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک خه‌ڵاتی دیکه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرنگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانیان پێبه‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی Concorso Internazionale له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” که بریتی بوون له: “ڕیتی پان” Rithy Panh ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له ولاتی کامبۆج ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “جۆسلین بارنێز” Joslyn Barnes به‌رهه‌مهێنه‌ر و نووسه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو “ئۆرسینا لاردی” Ursina Lardi ئه‌کته‌ر له وڵاتی سویسرا، “کارلۆس ڕێگاداس” Carlos Reygadas ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی مه‌کزیک و هه‌روه‌ها خاتوو “ڕێنێ سووتێندیک” Renée Soutendijk ئه‌کته‌ر له ولاتی هۆڵه‌ندا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە”
فیلمی سینه‌مایی “دوو وه‌رز، دوو نامۆ” Two Seasons، Two Strangers له ده‌رهێنانی “شو میاکه” Sho Miyake له وڵاتی ژاپۆن، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی “پڵینگە زێڕینە” Pardo d’Oro باشترین فیلمی ئه‌م ڕووداوه گرنگ و پله‌یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانی به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی “شەملیکەی سپی” یاخود “شه‌یتانۆکه‌ی سپی” White Snail له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی خاتوو “ئێلسا کرێمسێر” Elsa Kremser و “لێڤین پیتێر” Levin Peter به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م خوله له فێستیڤاڵ به “عه‌باس فازل” Abbas Fahdel بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “چیرۆکه‌کانی نیشتمانی زامدار” Tales of the Wounded Land له وڵاتی لوبنان به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریی له‌م به‌شه‌دا به خاتوو “مانۆئێلا مارتێلی” Manuela Martelli و خاتوو “ئانا ماریا ڤیسێلچیچ” Ana Marija Veselčić ئه‌كته‌رانی فیلمی سینه‌مایی “خودا یارمه‌تی نادات” God Will Not Help له ده‌رهێنانی “هانا جۆچیچ” Hana Jušić به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی کرواتیا، ئیتاڵیا، ڕۆمانیا، یۆنان، فه‌ڕه‌نسا و ئسلۆڤێنیا به‌خشرا.
هه‌روه‌ها خاتوو “ماریا ئیمبڕۆ” Marya Imbro و “میکائیل” Mikhail Senkov بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “شەمیلکەی سپی” یاخود “شه‌یتانۆکه‌ی سپی” White Snail به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریان پێبه‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی “گه‌ڵای ویشک” Dry Leaf له ده‌رهێنانی “ئێلێکساندێر کۆریدزێ” Alexandre Koberidze به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و جۆرجیا له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیان لێ‌گیرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی “فیلمسازانی ئێستاکه”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “فیلمسازانی ئێستاکه” Concorso Cineasti del Presente که به یه‌که‌مین و دووهه‌مین فیلمی بڵیندی خۆیان له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده‌ن، بریتی بوون له: خاتوو “ئه‌سمه‌ره ئابیگیل” Asmara Abigail ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئه‌ندونیزیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “لا فڕانسیس هۆی” La Frances Hui به‌رپرسی فیلم له MoMA و سه‌رۆکی هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌رانی نوێی/ فیلمه نوێیه‌کان له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها خاتوو “کانی کۆسرۆتی” Kani Kusruti ئه‌کته‌ر له وڵاتی هیندستان؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە”
فیلمی سینه‌مایی “قژ، کاغەز، ئاو …” Hair، Paper، Water.. له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “نیکۆلاس گرۆکس”Nicolas Graux و “ترۆنگ مین کۆئی” Trương Minh Quý به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی بەلجیکا و نه‌مسا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی “پڵینگە زێڕینە” Pardo d’Oro باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری تازه‌ده‌رکه‌وتوو
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری تازه‌ده‌رکه‌وتووی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ، به خاتوو “سیسیلیا کانگ” Cecilia Kang بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “کوڕیی گه‌وره‌تر” (Elder Son) Hijo mayor به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئەرجەنتین و فەرەنسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش به فیلمی سینه‌مایی “خۆشه‌ویستم” (Sweetheart) Gioia mia له ده‌رهێنانی خاتوو “مارگاریتا ئێسپامپیناتۆ” Margherita Spampinato له وڵاتی ئیتاڵیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئهکتهرایەتی له‌م به‌شه‌دا به خاتوو “ئارۆرا کواترۆچی” بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی سینه‌مایی “خۆشه‌ویستم” Gioia mia له ده‌رهێنانی خاتوو “مارگاریتا ئێسپامپیناتۆ” پیشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
“لۆڤان گێلباخیاتی” Levan Gelbakhiani بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “پێش هه‌تاو بگره” Don’t Let the Sun له ده‌رهێنانی “ژاکلین زۆند” Jacqueline Zünd به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی سویسرا و ئیتاڵیا له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزی لێ گیرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی “پڵینگه‌کانی سبه‌ی”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “پڵینگه‌کانی سبه‌ی” Pardi di domani له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا که بریتی بوون له: خاتوو “جیهان ئهلتههری” Jihan El Tahri فیلمساز، به‌رهه‌مهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له وڵاتانی میسر و فه‌ڕه‌نسا، “لێمۆهانگ مووسا” Lemohang Mosese فیلمساز و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له وڵاتی لێسۆتۆ و هه‌روه‌ها خاتوو “سارا سێرایکۆ” Sara Serraiocco ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە”
کورته فیلمی “به‌ره‌و گهردهنێکی زۆر ڕێک” A Very Straight Neck له ده‌رهێنانی “نێئۆ سۆرا ” Neo Sora به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ژاپۆن و چین؛ خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە” Pardo d’Oro باشترین کورته فیلمی داهێنه‌ریی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵی به‌ده‌ستهێنا.
باشترین کورتەفیلمی نێوده‌وڵه‌تی
کورته فیلمی “کهڤتار” Hyena له ده‌رهێنانی “ئاڵتای ئۆلان یانگ” Altay Ulan Yang له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا؛ خه‌ڵاتی “پڵینگە زێڕینە” Pardo d’Oro باشترین کورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تی له به‌شی پێشبڕکێی “پڵینگه‌کانی سبه‌ی” به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی Pardino d’Argento
کورته فیلمی “هێشتا له کاتی په‌خش” Still Playing له ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د مێسباح” Mohamed Mesbah له وڵاتی فه‌ره‌نسا، خه‌ڵاتی Pardino d’Argento له به‌شی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ بەخشرایە کورتەفیلمی “په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی” Primera enseñanza له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “ئاریا سانچێز” Aria Sánchez و “مارینا میرا” Marina Meira به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی کوبا، ئیسپانیا و بەرازیل.
خه‌ڵاتی باشترین کورتەفیلم
هه‌روه‌ها کورتەفیلمی “کۆر له چاو” Blind، ins Auge له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “عاتیفه خه‌یرئابادی” و “مێهراد سپههنیا (Mehrad Sepahnia)” به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران و ئه‌ڵمانیا؛ خه‌ڵاتی باشترین کورتەفیلمی به‌شی پێشبڕکێی “پڵینگه‌کانی سبه‌ی” به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی سپۆنسه‌ریی میدیایی AG
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سپۆنسه‌ریی میدیایی Medien Patent Verwaltung AG به کورته فیلمی “هێز، کات و جێگۆڕکێی” Force Times Displacement له نووسین و ده‌رهێنانی “ئانجێل وۆ” Angel WU له وڵاتی تایوان پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی “فیلمه یه‌که‌مه‌کان”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “فیلمه یه‌که‌مه‌کان” له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” که بریتی بوون له: “جیمز هاوکینسۆن” James Hawkinson به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو “جۆدیت لۆ لێڤی” Judith Lou Lévy به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها خاتوو “پاتریشیا مازۆی” Patricia Mazuy ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین “فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ران”
خه‌ڵاتی باشترین “فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ران” به فیلمی سینه‌مایی “ماسیخۆره شینه‌که” Blue Heron له ده‌رهێنانی خاتوو “سوفی رۆمڤاری” Sophy Romvari له وڵاتانی که‌نه‌دا و هه‌نگاریا به‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی “پاردۆ وێرده”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “پاڕدۆ وێرده” Pardo Verde له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌یرانی که‌ش و هه‌وا، که بریتی بوون له: “مایکێل ئاڵمێریدا” Michael Almereyda ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو “مارتینا پارێنتی” Martina Parenti ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها خاتوو “سێتا تاکۆر” Seta Thakur سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کان و داهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاکادیمیای سروشتی “وه‌یس”Wyss له وڵاتی سویسرا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
“پاردۆ وێرده”
خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌م به‌شه به فیلمی سینه‌مایی “به‌ره‌و هێلانه‌ی مار” Mare’s Nest له ده‌رهێنانی “بێن ریڤێرز” Ben Rivers به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیا، فەرەهنسا و که‌نه‌دا پیشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی “قژ، لاپه‌ڕ، ئاو …” Hair، Paper، Water.. له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “نیکۆلاس گڕۆکس”Nicolas Graux و “ترۆنگ مین کۆئی” Trương Minh Quý به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی بەلجیکا و نه‌مسا و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی “په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و باشوور” A South Facing Window له ده‌رهێنانی “لخاگۆڤادۆلام پۆرێڤ – ئۆچیر” Lkhagvadulam Purev-Ochir به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و مەنگۆلیا له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیان لێ گیرا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” ته‌رکیزی له‌سه‌ر سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی جیهانه و دوای فێستیڤاڵه‌کانی کان، ڤێنیز و به‌رلیناله؛ به چواره‌مین فێستیڤاڵی گرینگی دنیا دێته ئه‌ژمار که حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی به سه‌رۆکایه‌تیی خاتوو “ماجا هۆفمه‌ن” Maja Hoffmann و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری “جیۆنا نازارۆ” Giona A. Nazzaro و به به‌شداری زیاتر له ٢٠٠ فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له ڕۆژانی ٥ تا ١٥ی ئابی ٢٠٢٥ له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێ و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێ؛ له‌وانه: به‌شی “نمایشی دەرگا کراوه‌کان” Open Doors Screenings، به‌شی “مێژووی سینه‌مایی” Histoire du Cinéma، به‌شی “پانۆڕامای سویسرا” Panorama Suisse و به‌شی “نمایشی منداڵانی لۆکارنۆ” Locarno Kids Screenings له شاری لۆکارنۆ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.locarnofestival.ch/home.html

