ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
دانا سەلاحەدین مامۆستا لە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین بە شداری لە سیمپۆزیۆمی شێوەكاری لە زانكۆی یەرموك لە ئوردن كرد.
سامان عەبدوڵا ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین _ هەولێر بە (هەولێر)ی گوت: ئەم سیمپۆزیۆمە لە بەشی شێوەكاری كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی یەرموكدا بەڕێوە چوو.
ناوبراو لە میانەی بەشداریكردن بە چەندین تەكنیكی شێوەكاری سیرامیك بەشدار بوو؛ چەندین كاری هونەری تێدا ئەنجام درا؛ لە ئاخرەوە ناوبراو بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.

