دژه تیرۆری كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جگه له چیای قه‌ره‌چووغ، ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌ریه‌ك له شه‌نگال و سحێلا و ملادرێژ و بارایان بۆردومان كردووه.
دژه تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و کوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆکە جەنگییەکان 6 پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان کردووه.
ڕاشیگه‌یاند كه هاوکات دوو پێگەی دیکەی تری ئه‌و چەکدارانەیان لە سنووری سحێلا و ملادرێژ لە ناو خاکی سووریا و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان کردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە