رۆژنامەی ھەولێر

کتێبێکی شیعری هونەرمەند یونس توتنچی ناسێندرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

مەڕاسیمی ناساندنی کتێبی شیعری هونەرمەند “یونس توتونچی” بەناونیشانی (شعریم) لە ئۆجاغی برایەتی تورکمان بە ئامادەبوونی شاعیران و گۆرانیبێژانی تورکمانی هەردوو شارەکانی هەولێر و کەرکوک و دوزخورماتوو بەڕێوەچوو.

“محەمەد دلشاد” بەڕێوەبەری گشتی هونەری تورکمان بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ هونەرمەند “یونس توتنچی” دووپات دەکەینەوە ناساندنی کتێبی شیعری ئەو هونەرمەندە بە گرنگی دەزانین بۆ پێشخستنی بواری ڕۆشنبیری و بایەخدان بە قەڵەمی شاعیرانی تورکمان لە هەولێر لە کایەی بواری نووسینی شیعردا.
گوتیشی: ستایشی هەوڵ و کۆششی “یونس توتنچی ” دەکەین، بۆ خزمەتی کایەی ڕۆشنبیریی تورکمان بە گشتی، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، بنەماڵەی یونس توتنچی، کەسایەتی هونەری و ئەدەبیان تێدا هەڵکەوتووە و خزمەتێکی گەورە و گرنگیان بە نەتەوەی تورکمان کردووە.
چاپکردنی بەرهەمەکانیان، وەک ئەرشیفێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنێت و چینی هونەرمەندان و شاعیرانی داهاتوو سوود لە کتێبەکان ببینین.