بارزان ئەکرەم – هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوی سەرجەم ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بۆ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنەكە بەربژێر بكەن، لە نێویاندا پێنج بەربژێری كوردی تێدایە.
فیدراسیۆنەكە، لیستی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاوكردەوە كە تێیدا 3 كەسایەتی خۆیان بۆ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە پێك هاتوون لە (عەدنان درجال، یوونس مەحموود و ئەیاد بنیان).
بەپێی لیستەكە شەش كەس خۆیان بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە بریتین لە (حەكیم شاكر، عەلی جەبار، سەرمەند عەبدولئیلا، فارس عەبدوڵڵا، ویسام یووسف و سەعد عەبدولحەمید).
لە نێو لیستەكەدا تەنیا دوو كەس خۆیان بۆ جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنەكە بەربژێر كردووە، ئەوانیش (محەمەد ناسر و عەلی جەبار فازڵ)ـن.
بە گوێرەی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە 26 كەس خۆیان بۆ ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە پێك هاتوون لەم ناوانەی خوارەوە:
یەحیا زەغێر، عیماد یاسین، بەدر ناسر عەبوود، عەلی خەفەل، خەلەف جەلال، ئەحمەد قاسم، مەحموود ئەحمەد، فیراس نوری عەبدوڵڵا، سابرین حامید، رەحیم لەفتە، مالح مەهدی، غالب عەباس، رەشا تاڵیب، یەحیا كەریم، كامل زەغیر، فرقد عەبدولكەریم، نەعیم سەدام، ئەحمەد عودە زامل، عەلی حوسێن، گۆڤەند عەبدولخالق مەسعوود، تەنیا حەسەن، غانم عریبی، تەها عەبدولحەكیم، فیراس رازی و سەدام عەزیز خەلەف.
عەدنان درجال سەرۆكی ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووجار داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كردووە بۆ ئەوەی وادەی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنەكە دوابخرێت، بەڵام داواكارییەكە ڕەت كراوەتەوە و بڕیارە لە رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو لە شاری بەغدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگیر و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت.
بە هۆی كێشهی نێو ئهندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق لهوانهیه فیدراسیۆنهكه له لایهن فیفاوه سزا بدرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، جارێکی دیکە رووبەڕووی كێشهی ناوخۆیی بۆتەوە، ئەم كێشهیه نوێیە، کە لە دەستێوەردانی سەرۆکی یەکێتییەکە لە کاروباری لیژنە سەربەخۆکان سەریهەڵداوە، كه وهك چهند ئهندامێكی فیدراسیۆنهكه باسی دهكهن، ئهمهش مەترسیی جددیی لەسەر تۆپی پێی عێراق دروستکردووە و ئەگەری سزای توندی لێدهكهوێتهوه.
حەفت ئەندامی ئهندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یاداشتێکیان واژۆ کردووه و ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتییەکە عهدنان درجال بۆ دەستێوەردان لە کاروباری لیژنە سەربەخۆکان دەربڕیوه، بەتایبەتی لیژنەی هەڵبژاردن و لیژنەی تانەلێدانی هەڵبژاردن.
بەپێی یاداشتەکە، ئەم لیژنانە لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە هەڵبژێردراون و دەبێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن.
لە نووسراوێکیدا کە لە 12 ئابی 2025 دەرچووە واژۆی حهفت ئهندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی لهسهره، ئاماژە بەوە کراوە کە فەرمانێکی کارگێڕی لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەکەوە دەرچووە کە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتییەکەی له ماددەکانی 24، 41، 60) و پرۆسەی دیموکراسی كردووه.
ئەندامە ناڕازییەکان چەند خاڵێکی سەرەکییان باس كردووه كه پێیان وایه سهرۆكی یهكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری تاكلایهنه دهدات و پرۆسهی دیموكراسی پێشێلكردووه و پێشێلی یاسای كردووه.
1.پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ كراوه بڕیارەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە پێچەوانەی ماددە بنەڕەتییەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییهكه دادەنرێت.
2.سهرۆكی لێژنهی تانهكان هیچ پۆستێكی كارگێری نیه و دانانی بهبێ هیچ بنهمایهك بووه.
دەستێوەردان لە لیژنە سەربەخۆکان دهكرێت و سەرۆکی فیدارسیۆن هەوڵیداوە دەسەڵاتی لیژنەی هەڵبژاردنەکان کەم بکاتەوە یان بڕیارەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەم لیژنانە سەربەخۆن و لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە هەڵبژێردراون.
مەترسیی سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لهلایهن فیفا
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان و یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بریتییە لە ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی حکومی یان سیاسی لە کاروباری یەکێتییە ناوخۆییەکان. هەر جۆرە دەستێوەردانێک دەکرێت ببێتە هۆی سڕکردن (هەڵپەساردن)ـی ئەندامێتیی ئهو وڵاته له فیفا، ئەمەش چەندین لێکەوتەی نەرێنیی دەبێت، لەوانە
سڕكردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق
یانهكانیان له بەشداریی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان، واته ئهگهر عێڕاق سزا بدرێت هیچ یانهیهكی ناتوانێته بهشداری چالاكیهكانی دهرهوه بكات و ههڵبژاردهكهش له مۆندیال و جامی ئاسیا دوور دهخرێتهوه
راگرتنی یارمەتییە دارایی و گەشەپێدانەکانی فیفا: فیفا سهرجهم یارمهتیه داراییهكانی بۆ فیدراسیۆنه رادهگرێت و هیچ وهرزشكارێك ناتوانێت بهشداری چالاكیهكانی دهرهوه بكات و بروانامه به دهست بهێنێت.
دابەزینی ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردەکە: بههۆی سڕكردنی ههڵبژاردهك و دووركهوتنهوهی له چاڵاكیهكان عێڕاق له ریزبهندی فیفا زۆر دادهبهزێت.
عێراق پێشتریش ئەزموونی تاڵی لەگەڵ سزاکانی فیفا هەبووە. لە ساڵانی 2008 و 2009، بەهۆی دەستێوەردانی حکومەتەوە، فیفا بۆ ماوەیەک چالاکییەکانی تۆپی پێی عێراقی هەڵپەسارد.
ئەندامانی ناڕازیی له سەرۆکی یەکێتییەکە بە بەرپرسیاری سەرەکیی هەر سزایەکی نێودەوڵەتی دادەنێن کە لهوانهیه بەسەر تۆپی پێی عێراقدا بسەپێنرێت. ئەوان داوایان کردووە کە سەرۆکی یەکێتیهكه ڕێز لە یاسا و پەیڕەوەکان بگرێت و بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتی جێبەجێ بکات. هەروەها، هۆشدارییان داوە کە فشار و کاریگەرییەکانی سەرۆکی یەکێتیهكه، چارهنووسی تۆپی پێی عێڕاق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات.
ناکۆکییەکانی ئێستای ناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ئەگەر چارەسەر نەکرێن، دەتوانن زیانێکی گەورە بە داهاتووی تۆپی پێی عێراق بگەیەنن لهوانهیه لهلایهن فیفاوه سزایهكی توند بدرێت و خەونی هەزاران یاریزان و هاندەر لەگۆڕ بنێت.

