وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و قوتابیاندا نییه و له‌نزیكترین كاتدا ده‌رماڵه‌كه خه‌رج ده‌كرێت.
د. ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه داواكاری خوێندكاران و قوتابیان بۆ ده‌رماڵه‌كانیان ڕه‌وایه، له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پشتیوانی باش هه‌یه بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه بۆیان.
وتیشی، “له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌ناوی ده‌رماڵه‌وه بووه، به‌ڵام ئێمه ئه‌مساڵ نه‌مانتوانی شتێك به‌ناوی ده‌رماڵه‌وه خه‌رج بكه‌ین، بۆیه سیغه‌یه‌كی یاسایی ترمان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه، ناومانناوه پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران‌و قوتابیانی كوردستان”.
وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕاشیگه‌یاند، “خه‌رجكردنی پاڵپشته داراییه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه و هیچ كۆسپێكی له‌به‌رده‌مدا نییه، له‌نزیكارین ده‌رفه‌تدا ئه‌و پشتیوانییه داراییه ده‌گاته ده‌ستی خوێندكاران و قوتابیان وە تا كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ خه‌رج ده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.”