رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیڕورا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ کران.