رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگای هه‌ولێر و دەستەی دەستپاکی پڕۆژەیەک رادەگەیەنن

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 13.8.2025 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا وێرای باسكردن له‌ رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، كه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی‌ نیشتمانی له‌ ئه‌ستۆدایه،‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌روه‌ری یاساو دامه‌زراوه‌ییه‌كان ده‌باته‌‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتووی خودان متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبەشی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و رێكخراوی ( undp) كرا، سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی هێلی گه‌رمی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، له‌ به‌رده‌م دامو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو هاوكار بن له‌ پرۆژه‌ی ستراتیژی شەفافیەت و باڵا ده‌ستبوونی سه‌روه‌ری یاسا ..
پارێزگاری هەولێر، کۆک بوونی تەواوی خۆی لەگەڵ بیرۆکەکە و پاڵپشتی کردنی سەرخستنی دەربری و گوتیشی ئەوە لە خۆیدا پاڵپشت دەبێت بۆ ئەو ستراتیژیەتەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پاڵپشتی لە شەفافیەتی دامودەزگاکانی حکومەتی کوردستان دەکات …
بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا بەرنامە رێژیان کرد کە لە مەراسیمێکدا لە دیوانی پارێزگای هەولێر بۆ دەزگاکانی راگەیاندن پرۆژەکە رابگەێنن .