رۆژنامەی ھەولێر

لە عەنکاوە چوارەمین فێستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ کرایەوە

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. زانا مەلاخالید، بەپرسی لقی2 و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی عەنکاوە و هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی ئاینی مەسیحی و هاووڵاتییان، لە چوارچێوەی بایەخدان بە بەروبوومی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران، چوارەمین ڤیستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) لە قەزایی عەنکاوە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی “سەلوان سەردار ” کرایەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای نیشاندانی خوشحاڵی خۆیی بە ئەنجامدانی فسیتڤاڵەکە، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو جۆرە کارانە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر هەموو پاڵپشتیەک و هاوکاری و ئاسانکارییەک پێشکەش بە جواتیاران دەکەین، لە پێناو پەرەپێدانی و گەشەسەندن و پێشخستنی زیاتری به‌روبوومی کشتوکاڵی خۆماڵی و بەبازاڕکردنی.
جێگەی باسە، ئامانج لە سازدانی فێستیڤاڵەكە گرنگیدان و ناساندنی ترێ و بەروبوومی خۆماڵیە بۆ بەبازاڕکردنی، فیستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جۆری ترێی تێدا نمایشكراوە.