رۆژنامەی ھەولێر

ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییەکی بیانی دەستگیر کرد

ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکە بە ناوی (م. ب. م.) هاووڵاتیی وڵاتی بەنگلادشە و هەستاوە بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە تۆمەتبارەکە ژمارەیەک سەرە مەنهۆڵی ئاوەڕۆی لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دزیوە و لە ئێستادا بەپێی یاسا ڕێکاری پێویستی بەرامبەر گیراوەتەبەر