رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەڕێز/ کاک محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خەبات و قوربانییەکانی حزبەکەتان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین.

ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەری زیاتر پتەوکردنی ھەماھەنگی نێوانمان و ھاوھەڵوێستی و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بێت بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و پاراستن و بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەدیھێنانی تەواوی ئامانجە ھاوبەشەکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و، ھەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی ئابی ٢٠٢٥