ئیبراهیم هەورامانی
تۆ،
نە شەوێکی ئەنگوستەچاووی،
نە پایزێکی مەلوول.
تۆ،
نە ڕەشەبایەکی مۆنی،
لێزمەیەکی،لەناکاو،
تا ڕۆژێک بێت،لەبیرم بچیتەوە.
تۆ…
هەتا هەیت
هەتا هەم…
وەک مانگە شەوێکی ڕۆشن،
وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار،
وەک گوڵێکی سووری بەهاری،
وەک بۆنی بارانی،
عەسرێکی پایزیی،
بیرناچیتەوە!

