رۆژنامەی ھەولێر

گەر بتوانم

كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

1
لەدەستم بێ وەکو ئاگر
هەموو لاشەت ئەسووتێنم
خۆ هیچ نەبێ
چنگێ خۆڵەمێشی گیانت
بۆ خۆم دێنم ؟!

2
گەر بتوانم
هەموو خوێنەکەت دەگوشم
تێکەڵ بە رووباری دەکەم
خۆ هیچ نەبێ من دەتوانم
پەرداخێ لەو ئاوە بنۆشم؟!

3
گەر بۆم بکرێ
زۆر بچووکت دەکەمەوە
وەکوو باڵدار
گەر نەتوانم لەگەڵتا بێم
خۆ دەتوانم
پەڕێکی باڵت بدزم و بیدەم
لەیەخەی بەرۆکم.

4
ئەتکەمە ئەستێرەیەک و
بەدیاری ئەتدەمە ئاسمان
گەر لەخەویشا نەتبینم
شەوان چاو دەبڕمە چاوتان.

5
ویستم بزانم ئەم عەشقەی تۆ
چ هەڵچوونێکی ناخمە و
چ سۆزێکی دەروونیە
وتیان باسی هیچیان مەکە
ئەوە سحرێکی خواییە ؟!