بارزان ئەکرەم – هەولێر
نزار سڵێوه به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تی و به دیاریكراوی له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی هه‌ولێرەوە كرد، سه‌ره‌تاش له تیپی لاوانه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كرد، باڵابه‌رزی و به‌هێزیی جه‌سته‌ی، یارمه‌تیده‌رێكی باشی كوڕه كریسیتانهكهی هه‌ولێر بووه و زوو شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی یانه‌كه كرده‌وه.
چیرۆكه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه، له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێك له 1993دا ئه‌وكات عه‌بدوڵڵا مه‌حموود راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بوو، له خولی پله‌یه‌كی عێراق یارییان ده‌بێت له شاری به‌سڕه، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا هه‌ولێر كێشه‌ی پێكانی یاریزان و راگیرانی یاریزانه‌كانی ده‌بێت، بۆیه راهێنه‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، به جۆرێكی تر یاری به نزار سڵێوه بكات، تا گرفتی به‌رگریی تیپه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه بڕیار ده‌دات، به ناوی بۆتان له یارییه‌كه به‌شداری پێ بكات. یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به مینای به‌سڕه بوو، نزار له‌و یارییه له به‌رگریی یاریی كرد و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، ئه‌و كات مینا له یانه پڕ ئه‌ستیره‌كانی عێراق بوو، ئه‌نجامی یاریییەكە به یه‌كسانبوونی هەردوولا بە (3-3) گۆڵ بۆ هەردوولا ته‌واو ده‌بێت، هه‌ولێر خاڵێكی گرنگ له یارییه‌كه وه‌رده‌گرێت، له‌و سه‌رده‌مدا ده‌بوو شاندی یانه‌كان به پاس گه‌شتی شاره‌كان بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه تیپه‌كه‌ی هه‌ولێر له به‌سڕه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شاری به‌غدا، تا شه‌و له‌وێ بمێننه‌وه ئینجا به‌یانییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه هەولێری پایتەخت، به‌ڵام بهیانییهكەی بۆ نزار رۆژێكی مێژوویی بوو، چونكه له رۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌وكات، باسیان له ئاست و ئه‌دای یاریزان نزار سڵێوه كردبوو، وه‌ك پاڵه‌وانی یارییه‌كه وێنایان كردبوو.
ئه‌مه سوپرایزێكی خۆش بوو بۆ به‌رگریكاره پۆڵایینهكهی یانه‌ی هه‌ولێر، له كاتێكدا ئه‌وان ترسیان هه‌بوو، فێڵه‌كه‌یان ئاشكرا بێت، كه‌چی رۆژنامه‌كان پێیاندا هەڵگوت و ترسه‌كه پێچه‌وانه بووەوه، بووه مایه‌ی خۆشی و شادیی هه‌ولێرییه‌كان، دوای ئه‌و یارییه نزار توانی پێگه و جێگەی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی یانەی هه‌ولێر بكاته‌وه و تا كاتی وازهێنانیشی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كرد، كوڕه كریستیانهكهی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر، توانی له ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر چه‌ندان ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌تی له 1998 كاتێك هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی عێراقی و جارێكی تر خۆی گه‌یانده‌وه ریزی نایابی عێراقی، نزار پشكی شێری له‌م ده‌ستكه‌وته‌ی هه‌ولێر هه‌بوو.

