ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ڕێکەوتی 4.8.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كارەكانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە، کە لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ دەورووبەری هەولێر، پڕۆژەکەی به‌سه‌ركرده‌وه، كه گوژمەی ( 222 ملیار دینار)بۆ ته‌رخان كراوه، لە ئێستاشدا زیاتر له 65 ٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت و قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە 70 گوند لێ سودمەند بن .
پارێزگاری هەولێر، له نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كاری به‌رێوه‌چوونی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه بوو، كه ڕۆژانە 3 هەزار و 300 مەتر سێجا ئاو لە زێ بچووک وەردەگرێت، توانای بەرهەمهێنانی 3 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی هەیە بەگوێرەی ستانداردە عێراقی و جیهانییەكان،
پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندازیارانی پرۆژه ستراتیژیه‌كه دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه كرده‌وه، كه لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه‌و خزمه‌تكردنی زیاتری هاولاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
له سیمینارێكیشدا ئه‌وه روون كرایه‌وه كه پرۆژەكە پێكهاتووە لە سێ خەزانی گەورەی ئاو، یەكێك لەو خەزانانە لە سنووری بیستانەیە و یەكێكیشیان لە قوشتەپەیە.
پرۆژەكە كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 70 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری هەولێر، جگە لەوەی كێشەی كەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و بێستانە و گوندەكانی ئەو سنوورە، چارەسەر دەكات.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەكرێت، ئه‌و پرۆژه‌یه كه یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکان، كێشەی كەمئاوی سنوورێكی فراوانی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەكات و ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچە گەورەیە دەگەڕێنێتەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاو‌و ئاوەرۆی هەرێمی کوردستان و بژار مه‌لا خدر قائیمقامی قوشته‌په و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بێستانه و به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر و بەرێوەبەری ئاوی دەورووبەرو به‌رپرسانی حیزبی و حكومی وئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه، یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون …

