ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ڕێکەوتی 4.8.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و بژار مه‌لا خدر قائیمقامی قوشته‌په و جوان ره‌فیق قائیمقامی قه‌زای بنه‌سڵاوه و به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر و دیده‌وان خه‌لیل خالانی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بێستانه و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ئیدارەی ده‌ڤه‌ره‌كه، پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای (ناحیەی بێستانە – گوندی بەلەبان )ی بەسەر کردەوە، کە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار لەسەر بودجەی بەرێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگاری هەولێر، له پاش ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و پرۆژه گرنگه بوو، خۆشحاڵی ده‌ربری و ده‌ستخۆشی له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاروباره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه كرد، هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه گفتوگۆی له‌باره‌ی شێوازی پرۆژه‌كان و گرنگی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كرد بۆ ئه‌و سنووره .
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه، پرۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی رێگای بیستانه –به‌له‌بان به درێژی (٢٢) كیلۆمه‌تر به گوژمه ی (٣،٢٩٠،٩٠٠،٠٠٠) دینار، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه‌و پاراستنی رێگاوبانی ههولێرجێ به‌جێ ده‌كرێ .

