بارزان ئەکرەم – هەولێر
سه‌میر سدیق، ناسراو به سه‌میر بابۆ، یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی كورسدتان و یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌و به جموجۆڵه ورد و خێراكانی له سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی تیپه‌كه‌ی جیاده‌كرایه‌وه، هه‌ندێك هانده‌ران خۆیان داوایان له سه‌میر ده‌كرد، نمایش و جوله‌ی جوان بكات، هه‌مووشیان به چه‌پڵه رێزان پشتگیریان ده‌كرد، بابۆ له ساڵی 1975 له دایك بووه، به‌ڵام به قسه خۆش و فێڵه جوانه‌كانی له نێو هاوڕێ و هاوسه‌فه‌ره‌كانی ناسرابوو.
له خولی عێراقی وه‌رزی(1998-1999)، یانه‌ی هه‌ولێر، یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناسڕیه دبێت، ئه‌و كاته شبۆ یارییه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هاتن و چون ته‌نها به پاس هه‌بوو، به پاسی تایبه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به رێگاوهدهبن، هێرشبه‌رێكیان هه‌بوو دوو ساڵ بوو هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردبوو، كه یاریزان كه‌یفی عه‌بدولره‌حمان بوو، یه‌كێك له هێرشبه‌ره مێژوویه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێره، تاكه یاریزانی كوردیشه 3 گۆڵی له یانه‌ی زه‌ورا كردبێت، ئه‌و رۆژه له نێو پاسه‌كه له لای سه‌میر داده‌نیشێت، ورده ورده به‌ده‌م رێگاوه قسه‌ی خۆشیان ده‌كرد، ناوه ناوه‌ش چاویان داده‌خست و بیریان له یارییه‌كه و ژیانی خۆیان ده‌كرده‌وه.
هێنده‌ی نه‌مابوو پاسه‌كه بگاته چێشتخانه‌كه‌ی رۆخی رووباری دیجله تا نانی نیوه‌ڕۆ بخۆن و دواتر به‌ره‌و یاریگا بڕۆن، كه‌یفی به بابۆ ده‌ڵێت: سه‌میر چی بكه‌م تا ئه‌مڕۆ دوای دوو ساڵ وه‌ستان له گۆڵكردن گۆڵ بكه‌م، ئه‌و كاته سه‌لاحه‌دین سیامه‌ندیش لێیانه‌وه نزیك ده‌بێت، كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی سێتاقان پێیده‌ڵێت: بڕۆ به ئاوی رووباری دیجله خۆت بشۆ، خۆت پاكبكهوه دڵنیابه گۆڵ ده‌كه‌ی.
له پڕێكا یاریزانه‌كه لایان نامێنێت، و سه‌یرده‌كه‌ن وا له رۆخی رووباری دیجله خۆی ده‌شوات، سه‌ڵاح ده‌پرسێت: ئه‌وه چیت به‌و كوڕه كرد؟ ئه‌وه‌یش له قاقای پێكه‌نین ده‌دات، یاریی ده‌ستیپێكر له ماوه‌ی دوو گێمی یارییه‌كه هێرشبه‌ره‌كه نه‌ك گۆڵی نه‌كرد، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی بچێته نێو هێلی سزای تیپی به‌رانبه‌ریش، چه‌ند جارێكیش له ساتی كۆتایی یارییه‌كه بابۆ پێیده‌ڵێت: به بێ تۆپیشبێ جارێك بڕۆ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رانبه‌ر، به‌ڵام نه‌یتوانی، كه یاریی ته‌واو بوو وتی: سه‌میر قوڕت كرد به‌سه‌رما، ئیدی له‌و كاته‌وه تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر هه‌ر باسی ئه‌و رووداوه ده‌كرا، ساتێكی خۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌سه‌رهاته به‌سه‌ر برد.
سه‌میر، له 1992 تاوه‌كو 2006 یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، دواتر له 2006 ده‌بێته راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ولێر و ئینجا تیپی لاوان تیپی یه‌كه‌می به‌شدار له خولی كوردستانی وه‌رده‌گرێت و دوو جار له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێرده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، له 2014 ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، دوو جار پێشمه‌رگه ده‌كاته پاڵه‌وان

