هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بەهۆکاری بەرزی پلەکانی گەرمە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ئەمڕۆ دواخران، سیروانی نوێیش شەشەم بردنەوەی لەگەڕی حەوتەم تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی دووشەممە بەئەنجامدانی ٨ یاری لە کاتژمێر ٥:٠٠ گەڕی نۆیەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یارییەکانی دوو کۆمەڵە کۆتایی دێن
بەهۆی ئەوەی کۆمەڵەکانی یەکەم و چوارەم لە چوار تیپ پێکهاتووە، ئەمڕۆ دواین گەڕی لەو دوو کۆمەڵەیە بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەی یەکەم هەردوو یانەی زاخۆ و ئاکرێ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە، یاری ئەمڕۆی نێوانیان لە پێناو پلەی یەکەم و دووەم دەبێت، لەلایەکی تر لە کۆمەڵەی چوارەم هەر ئەمڕۆ دوو یاری گرنگ بەڕێوەدەچن و چارەنووسی ئەو دوو یانەیە ئاشکرا دەبن کە دەگەنە قۆناغی داهاتوو، قەڵادزێ کە ٨ خاڵی هەیە و لە پلەی یەکەم دێت، میوانداری چوارقوڕنە دەکات، قەڵادزێ سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە، چوارقوڕنە چاوی لەوەیە لە یاریەکەی ئەمڕۆ براوە بێت و ڕانیە لەگەڵ کۆیە شکست بهێنێت، هەرچەندە ڕانیەیش کە ٧ خاڵی هەیە پێویستی بە یەک خاڵە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەربکەوێت، کۆیە بەبردنەوەی لە ڕانیە ژمارەی خاڵەکانی وەک ئەوی لێدێت و سەردەکەوێ بۆ قۆناغی داهاتوو.
ڕیزبەندی گۆڵکاران
دوای بەڕێوەچوونی حەوت گەڕ تاکو ئێستا یاریزانی شێروانە موسا محەمەد بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ، گۆڵکاری خولەکەیە و هێژا خۆشناو بە ٥ گۆڵ پلەی دووەمی گرتووە، هەریەک لە یاریزانان کاردۆ کاوە لە یانەی ڕزگاری و باوان ستار لە یانەی شۆریجە چوار گۆڵیان هەیە و لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن و نۆ یاریزانیش سێ گۆڵیان تۆمار کردووە و لە لیستی گۆڵکارانی خولەکەن.
ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی حەوتەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٥ یاری ١٥ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٥ یاری ١٢ خاڵ
٣- تەناهی – ٥ یاری ٣ خاڵ
٤- سێمێل – ٥ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٦ یاری ١٨ خاڵ
٢- خاک – ٥ یاری ٩ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٦ یاری ٩ خاڵ
٤- بابان – ٦ یاری ٤ خاڵ
٥- بازیان – ٥ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- شۆرجە – ٦ یاری ١٣ خاڵ
٢- رزگاری – ٦ یاری ٩ خاڵ
٣- کفری – ٦ یاری ٨ خاڵ
٤- دەربەندیخان – ٥ یاری ٥ خاڵ
٥- شێروانە – ٥ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- قەڵادزێ – ٥ یاری ٨ خاڵ
٢- رانیە – ٥ یاری ٧ خاڵ
٣- کۆیە – ٥ یاری ٤ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٥ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٦ یاری ١٦ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٥ یاری ٩ خاڵ
٣- ئارارات – ٦ یاری ٦ خاڵ
٤- زانکۆی جیهان – ٦ یاری ٥ خاڵ
٥- رواندز – ٥ یاری ٢ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٦ یاری ١٥ خاڵ
٢- هەندرێن – ٥ یاری ٩ خاڵ
٣- برایەتی – ٦ یاری ٩ خاڵ
٤- سۆران – ٦ یاری ٧ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٥ یاری ١ خاڵ
یارییە گەڕی هەشتەمی
ئەمڕۆ لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ١٢ یاری لە گەڕی هەشتەم بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی یەکەم:
زاخۆ – ئاکرێ – یاریگەی دەلال
سێمێل – تەناهی – یاریگەی سێمێل
کۆمەڵەی دووەم:
چەمچەماڵ – بازیان – یاریگەی چەمچەماڵ
خاک – بابان – یاریگەی خاک
سیروانی نوێ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
رزگاری – دەربەندیخان – یاریگەی رزگاری
شێروانە – کفری – یاریگەی شێروانە
شۆریجە چاوەڕوانە
کۆمەڵەی چوارەم:
کۆیە – رانیە – یاریگەی رانیە
قەڵادزێ – چوارقوڕنە – یاریگەی قەڵادزێ
کۆمەڵەی پێنجەم:
زانکۆی جیهان – پیشەسازی – یاریگەی زانکۆی جیهان
رواندز – ئارارات – یاریگەی رواندز
پێشمەرگەی هەولێر چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
برایەتی – شەقڵاوە – یاریگەی برایەتی
هەندرێن – سۆران – یاریگەی هەندرێن
هەولێر چاوەڕوانە

