رۆژنامەی ھەولێر

گوندى زەرواو.. بە گوژمەی نزیکەی ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دەست بەجێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى کراوە

 

لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەی ( 1 ملیار و 693 ملیۆن و 321 هەزار دینار ) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لە گوندى زەرواوى دەڤەری زرارەتى، دەست بەجێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى کراوە، کە بریتین لە:-
– قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.
– دروستکردنى پۆندى گوندى زەرواو.
– دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.