و: شێرکۆ حەبیب
جەنەراڵ مستەفا بارزانیی نەمر دوای ١٢ ساڵ لە ئاوارەیی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران کە بە رێپیوانێکی مێژوویی و کەم وێنە دوای پەڕینەوەی ڕووباری ئاراس گەیشتە ئەو وڵاتە، لە ساڵی ١٩٥٨ گەڕایەوە وڵات دوای ڕووخانی ڕژێمی پادشایی و ڕاگەیاندنی سیستمی کۆماری لە عێراق لە ١٤ گەلاوێژ -تەمموز- ساڵی ١٩٥٨، لە ماوەی بوونی لە یەکێتی سۆڤیەت هەوڵەکانی چڕ کردبۆوە بۆ پشتیوانی دۆزی ڕەوای میللەتەکەی.
جەنابی بارزانیی نەمر خۆشحاڵی و پشتگیری خۆی و گەلی کوردی بۆ شۆڕشی ١٤ی تەمموز دەربڕی، لەسەر بنەمای بەیاننامەی سەرکردایەتی شۆڕش و دەستوور کە دانی نا بە مافەکانی گەلی کورد و لە دەستوور ئەوەی چەسپاند کە عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێک دێت ئەویش عەرەب و کورد، هەروەها دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، جەنابی بارزانی لەسەر ئەو بنەمایە پشتیوانی خۆی دەربڕی، بەڵام پاشگەز بوونەوە و لادانی هەندێ لەسەرکردەکانی ئەو شۆڕشە و بۆمبارانکردنی کوردستان، دوای ئەوەی جەنابی بارزانی هەوڵیدا سەرجەم گرفتەکان بە لێک تێگەیشتن و دیالۆگ چارەسەر بکەن، بەڵام وەڵامی دەسەڵات ناردنی فڕۆکە بوو بۆ بۆمبارنکردنی کوردستان، کە ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول لە ١١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١، ئەگەر چی جەنابی مستەفا خوازیاری شەڕ نەبوو بەڵام بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەلی کوردستان شۆڕش هەڵگیرسا.
ئەم دیمانەیە پێش شۆڕشی ئەیلوولە بە نزیکەی سێ ساڵ.
ئەمەش دەقی دیمانەکەیە:
الزمان: یەکڕیزی خەباتی نێوان گەلانی عەرەب و کورد پایەی بنەڕەتی پاراستنی کۆماری دیموکراسیانە. بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەم بناغە نیشتمانییە گرنگە چییە؟
بارزانیی نەمر: بەو پێیەی یەکگرتوویی خەباتی نێوان گەلانی عەرەب و کورد بناغەی بنەڕەتی پاراستنی کۆماری دیموکراسیمان کۆماری عەرەب و کوردە، یەکێک لە ئەرکە یەکەمەکانی ئەو دوو گەلە، ئەوەیە کۆکردنەوەی هەموو هێزەکانیان و چەسپاندنی لە یەک بەرەی نیشتمانیدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی کە ڕەنگە دوژمنانی کۆمار و کاردانەوەی نوێنەرانی کۆلۆنیالیزم، پەنایان بۆ ببەن، هەروەها بەرپەرچدانەوەی هەموو پیلانەکان کە بۆ دابەشکردنی ڕیزەکانی ئاژاوەگێڕان پیلانی بۆ دادەنێن.
الزمان: کەی هاووڵاتیانی کوردی عێراقی ئەوانەی ئیستا لە کۆمارەکانی سۆشیالست جێ نشینن دەگەڕێنەوە بۆ وڵات؟ و هیچ پەیوەندیتان ئەنجام داوە لەگەڵ بەرپرسان بۆ ئەم مەبەستە؟
بارزانی: برا هاووڵاتیەکانمان لە کۆمارەکانی سۆشیالست جێ هێشتووە و ئێمە سێ کەس گەڕاینەوە دووەکەی تر بەرێزان میر حاج ئەحمەد و ئەسعەد خۆشەوی، بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی شۆڕش. لە درێژەی وتەکانی سەرکردەی مەزن،دەڵێ؛ سەرجەم هەڤاڵ و هاووڵاتیانی کورد دەگەڕێنەوە بۆ وڵات و بەشداری جەماوەر عێراقی دەکەن بۆ بەرگری لە کۆمارەکەمان.
الزمان: چۆن ئەو شێوازە هەڵدەسەنگێنن کە سەرکردەی گەل عەبدولکەریم قاسم بۆ چەسپاندنی یەکێتی گەلی عێراقی لەسەر بنەمای تێکۆشان و بونیادنانی کۆمەڵگای دیموکراتی و تەبایی و هاوکاری لە نێوان سەرجەم گەلی خەباتگێر پیادەی کرد؟
بارزانیی نەمر: ئەوەی لە دەستووری کاتیدا هاتووە سەبارەت بە یەکسانی سەرجەم هاووڵاتیان لە ماف و ئەرک، بە بێ جیاوازی ڕەگەز و ئایین و زوبان، عێراق وەک وڵاتێکی هاوبەش بۆ عەرەب و کورد ڕەچاو بکرێت و دانپێدانی دەستوور بە مافی کورد، شێوازێکی گرنگ بوو کە سەرکردەی گەل لەسەر ئەو بنەمایە بونیادی نا و ڕێگری لە هەموو هەوڵەکانی ئیستعمار و نۆکەرەکانی بۆ لێکترازانی ڕیزەکانی گەلی عێراق کرد و بەرجەستەکردنیشی پێویست بە بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی لەسەر بنەمای هاوسەنگی و متمانە و گیانی هاوکاریە.

