کاوە شێخ سەلام
ڕەنگە دوو هاوتا و زیاتری مانا بۆ وشەیەک ئاماژەی دەوڵەمەندی زمان نەبێت، بەڵام بەهۆی دووری واتاکانیان لە یەکترەوە زیانێک بەزمان ناگەیەنێت، ئەم وشانەی لای خوارەوە دیاریکراون یەک وشەن و بەیەک فۆنەتیک دەردەبڕدرێن و بەیەک جۆر ڕیزکردن لەهەر دوو پیتی لاتینی و عەرەبی دەنووسرێن، بەڵام واتای جیاوازیان هەیە و ئەگەر پێشگر یان پاشگریان لەگەڵدا نەبێت، یان لەڕستەدا بەکارنەهێندرێن، ئەوا خوێنەر دەخەنە دووڕێیانی تێگەیشتنەوە. ڕەنگە وشەگەلی تریش هەبن کە بە بیری من نەهاتنەوە.
تاڵ: تاڵی قژ، تاڵی دەزوو، تامی تاڵ.
شێ: شێدار، تەڕ، شێ، ماین و ئەسپی سووری پەل سپی.
بەتاڵ: تاڵتاڵ یەک تاڵ، بەتاڵ، خاڵیی.
بڕ: هەند، بڕێک دار، بڕێک پارە. بڕ، داربڕ، بڕین.
یاڵ: یاڵی ئەسپ، یاڵ، تەپۆڵکە.
سوێ: بانییژە، سوێ، حەسرەت.
کۆڵ: سەرپشت. کۆڵ، گۆج. پەنجەی قرتاو یان لەکارکەوتوو.
کڕ: مریشکی سەرهێلکە. کڕ، بێدەنگ. کڕ، شت کڕ، کڕیار.
کاس: گێژ، وڕووکاس. کاس، دەفری دۆ لە گڵ دروست کرابێت.
چەرخ: ئاگر. چەرخ، زەمان.
ڕان: نێوانی ئەژنۆ و حەوز. ڕان، مێگەل.
خەستە: پاڵاوتەی ماست. خەستە، ماندوو.
ڕست: پەتکردنی سەگ. ڕست، ڕستن. خوریەکەی ڕست، ڕست، ڕیز.
گورگە: ڕایەڵەی گوێسوانە. گورگە، دوورە پەرێز، نەبان. بەکەسێک دەگوترێت کە لە بەهای زیزبوونەکەی کەم بکرێتەوە.
پوور: خوشکی باوک یان دایک. پوور، جیابوونەوەی شاژنی نوێ لە شاری هەنگ.
خاڵ: برای دایک. خاڵ، ئاماژەی کۆتایی.
پاڵ، تەنیشت، پەنا، پاڵ، پاڵنان
خاس، کاهوو، خاس، باش
تار، ئامێرێکی میوزیک، تار، تەرە، وێڵ
دەم، زار، دەم، سەردەم
بەرماڵ، جاجمی نوێژ، بەرماڵ، بەردەرکە
میل، میلی کاتژمێر، میلی چەک، میل، پێوانە

