نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ماڵئاوايى بۆ كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازيى له به‌ڕێز حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى مير و سه‌ركردايه‌تيى قه‌ته‌ر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و پاراستنى ئاشتيدا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكارى و پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات.

