سهرۆك وهزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕینی مووچە لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵی بووەتە كارتی فشار، ئەوەش دژی یاسا و دەستوورە.
مهسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانی هەرێمی کوردستان له چاوپێكهوتنێكی تایبهت لهگهڵ كهناڵی (الشرق نیوز)، لهبارهی كاتی ئهو هێرشانه درۆنیانەی کە دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نایهوێت و ناتوانێت له بری هێرشكارانهوه لهمبارهوه قسه بكات و لێدوان بدات، كه ئاخۆ بۆ چی لهم كاتهدا هێرشه درۆنییهكانیان بۆ سهر كێڵگه نهوتییهكانی ههرێمی كوردستان كردووه.
گوتیشی: لەگەڵ عێراق لە هاوكاریداین بۆ ئەوەی بكەری هێرشە درۆنییەكان ئاشكرا بكرێن، لەگەڵ ئەمریكاش لە هاوكارییەكی فراوانداین لەپێناو وەبەرهێنانی گشتی لە كوردستان ئەمەش لەپێناو گەشەپێدانی كوردستان. هاوكات باسی لەوە كرد كە داعش هێشتا لە عێراق و سووریا چالاكن و دەبێ چاودێری بكرێن.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گوتی: بەداخێكی زۆرەوە كە مووچەی خەڵكی كراوەتە كارتێكی سیاسی یان كراوەتە كێشەیەك لە نێوان بەغدا و هەولێر، بەپێی یاسا و بەپێی دەستوور خەڵك مافی ئەوەیان هەیە كە مووچەكانیان بەبێ دواكەوتن و بەبێ هیچ كێشەیەك وەربگرن، بەڵام بەداخەوە كە مووچەی خەڵكی كوردستان وەك كارتێكی سیاسی بەكار دەهێنرێت، ئەمە كارێكی قەبووڵنەكراوە، نادەستووری و نایاساییە و دادگای فیدڕاڵیش بڕیاریداوە كە مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەبێتە بەشێك لە ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام بینیمان بۆ ماوەی سێ مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دواخرا و لە دوو رۆژی رابردوودا خەرج كرا كە ئەمە مووچەی مانگی ئایار بوو، لە كاتێكدا ئێمە ئێستا لە كۆتایی مانگی تەمووزین.
گوتیشی: بۆیە پێشبینی دەكەین كە مووچەی حوزەیران و تەمووزیش بێت، بەڵام با راشكاوبم لەگەڵتان، كوردستان وەك قەوارەیەكی فیدڕاڵی مافی ئەوەی هەیە كە بودجەی خۆی لە كۆی بودجەی عێراق هەبێت، ئەمە ڕێگە راستەكەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: رێگە راستەكە ئەوەیە كە كە هەرێمی كوردستان بەشداریی لە داهاتەكانی عێراق بكات و بودجەی خۆیشی لە كۆی بودجەی عێراق هەبێت.
جەختیشی کردەوە: ئێستا وەزارەتی دارایی لە ئاستی فیدڕاڵی دەستێوەردان دەكات لە وردەكاریی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان ئەوەش پێشێلكارییەكی دەستووری و یاساییە. بۆیە ڕێی چارەسەری كۆتایی و زۆرتر واقیعی ئەوەیە كە ڕێككەوتن لەسەر بودجەی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بكرێت.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێ هاوكاری لەگەڵ عێراقدا و هاوسێكانیش بكەین، دەمانەوێ هەناردەی نەوت دەست پێ بكاتەوە و پێموایە لەمەش نزیكین. كوردستان مافی بەستنی ڕێككەوتنی لەباری وزەدا لەگەڵ كۆمپانیاكاندا هەیە. بۆیە هیچ ڕێگرییەكی یاسایی نییە لەبەردەم كوردستان بۆ بەستنی ڕێككەوتن و گرێبەست بۆ گەشەپێدانی كوردستان. دەمانەوێ كوردستان بكەینە ناوەندێكی ئابووریی گرنگ لە ناوچەكەدا، دەمانەوێ ئابوورییەكی بەهێز هەبێت و ڕوانگەیەكی هاوبەشمان لەگەڵ بەغدا هەبێ بۆ ئەوەی ئابوورییەكی بەهێز لە ناوچەكەشدا هەبێ. خواستمان هەیە توانا و شارەزایی خۆمان لە بەشەكانی دیكەی عێراقیشدا بەكار بهێنین بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونەكانمان ببینن.
مەسرور بارزانی لەبارەی شەڕ و ململانێكانی ئیسرائیل و ئێران ڕایگەیاند: هیچ كەس شەڕی ناوێ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەرلایەك لە ناوچەكەدا زیانی بۆ هەمووان هەیە، بەهیوای گەشەپێدان و ئاشتین و هیوادارین شەڕ كۆتایی بێت و ئاشتی بەرپا بێت. ئێمە بەشێك نین لە شەڕی ئێران و ئیسڕائل و لە چوارچێوەی ئەم ململانێیەدا نین، پشتیوانیی شەڕ ناكەین و هاوكاریی ئاشتی دەكەین، ئاشتی و دیالۆگ چارەسەرە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆكاری نەمانی كێشەكان

