هاشم حاجی علی شەناغەیی
(مەجید عەزیز عەلی) ساڵی 1944 لە گوندی عەوێنەی سەر بە دەشتی شەمامکی پارێزگای هەولێر لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بووە؛ لە هۆزی (شێخان)ـە؛ لە تەمەنی شەش ساڵاندا چوویتە قوتابخانە و تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندوویەتی؛ لە هەرزەکاریدا بەرخەوانیی کردووە و لە لاویەتییشدا بە شوانی و جووتیارییەوە خەریک بووە.
لە تەمەنی شازدە ساڵانەوە دەستی کردووە بە گوتنی حەیران و لاوک؛ دەرێ برایەکم چایەخانەی هەبوو لە گوندی عەوێنە، حەیرانبێژەک ناوی خدر بوو، کە دەهاتە چایەخانە، لە دوای چاخواردنەوە دەستی دەکرد بە لاوک وحەیرانگوتن؛ دەرێ ئەمنیش دەمودەست هەموویم ئەزبەر دەکرد.
شارەزاییەکی باشی لە گوتنی حەیران و لاوک مەقامی دروونە و ساوارکوتانەوە و بەستەی شایی هەیە؛ شەوانە مەجلیس و دیوەخانی کوردەواری بە دەنگە خۆشەکەی بەجۆش دەبێ؛ ئێستاش حەیرانبێژ لە ژیاندا ماوە؛ ئەوە هەندێک حەیران و بەستەیەکی شایی:
حەیران
ئەمن حەسوودیان نابەم بەوان دەورەمەندەکانی ئەوێ عەیامێ ××
حەسوودیان دەبەم بەوان گەورەکیژەکانی وێ عەیامێ ××
ماردارییان دەکەن لە مارێ بابان ڕەنجبەخەسارن، سەد حەیف و دوازدە مخابنێ، پیرەدنیاێم دەمینێ لۆ ئەوان ناسکان و ناسکبەدەنان عەمر لە چاردە ساری شەوێ لە سێباری نیوە شەوێ لەسەر نازبالیف و دۆشەکان خەویان لێ ناکەوی، کەلەکان دەگۆڕن ئەوە هەر بە تاقی تەنێ ××
حەیران
ئەوڕۆ بوارە، بوارەکی گەلە خۆشە، بەس ئەمن درەنگم بەو بوارەی دەزانی ××
ئەوسار بەوێ بوارێ خەرک و عالەمێ گوندێ مە
لەبۆ یارێ خۆیان دەینن چەفتە و هەوری ××
ئەمن لەبۆ بەژنێ باریک دەینمەوە شەدەکی سەرشانی بە سورمەگوری تێ بخرێتەوە، لەبەرخاترێ بەژنێ باریک لە وراتی زاخۆ زێباری ×××
حەیران
ئەوڕۆ بەوێ ئێوارێ ئەمن سەرم گەلە گەلە دێشی درم گەلە گەلە بریندارە برینم کەتەوە بەدەنێ
لەبۆ من بنێرنەوە دوو حەکیم و لوقمانان بەوێ ئێوارێ دەبا بێنەوە سەرینم بە چاوانم بڕۆننێ بەران دەستانم نەدەنێ
بەژنێ باریک دەرێ کورە حەیران ئەتوو غەمان مەخۆ هیچ بە غەمێ دنیایێ پێک نایێ سبەی دانی ئێوارێ ڕوخسەتی لە داکم دەخوازم دەستە مەرحەمەکی دەگرمەوە لەبۆ کوڕەتیمە حەیرانێ خۆم لە هێلێ لە جەوزێ لە تۆزی شەدەی لە بۆنی قەنەفرێ
لە ئارەقەیێ زەردەمەمکان لە ژەنگی گوارێ لە چرکی خەزێمێ داوێمەوە سەر برینێ کوڕەتیمە حەیرانێ
پایزان گەلە ساردە نەکو هەربکێشیتەوە ساردەشەن لەگەر تەشەنێ
حەیران
دەرێم لە بانی بانیان لە بانی کۆیێ ×××
ئەمن ڕاستم لەگەر ئەوێ بابانوێرانەی ناکەم درۆیێ ×××
بەژنێ باریک لۆ من بمێنیتەوە وەکی شترەنەمامەکی وەکی شین دەبی لە وراتێ خالیس و مەندەنی لەسەری دەگرتەوە نارنجە لە قەدی دەگرتەوە زەردەلیمۆیێ ×××
بەستەی شایی
لە کێم دیت و لە کێم دیت، دیتم لە شێخ شێروانی
سبەینەکی سەرلەزوو لۆ خۆم چوومە سەربانی
یار هاتەوە لە کۆرێ، لۆ خۆم بوومە میوانی
ڕایەخەکی دادەنا ڕانم خستە سەر ڕانی
دەستەکم لە ملی کرد، بەوی دیم گرت مەمانی
یارم تیرەکی لێ دام، کەتم بە بێزمانی
لە کێم دیت و لە کێم دیت، دیسان لە شێخ شێروانی
لە کێم دیت و لە کێم دیت، دیسان لە شێخ شێروانی
هێدیهێدی لۆ کنی چووم بە فەقیری و کمزانی
زۆر نەمابوو بیگەمێ، پێناوی ناردمە گیانی
دەیگۆ بە تەرتیب وەرە نەخۆ عالەم پێ بزانی!
کاکە سەرم چەند دێشی
کاکە سەرم چەند دێشی دەردی گرانم شەوێیە
عەسرە و پێشی ڕۆژئاوا لە ماران
چوومە دەرێ گرتم عارەبەڕێیە
دووربینم دا بەرچاوی، ڕۆنیم ئەو زێ و ئەو زێیە
چووم لۆ قەراتەسۆران دەرێن مەڕداری لێیە
برادەرەکم هەبوو عەلی شەریف لەوێیە
عەسرەکی لام دا ماریان کوڕەکی زۆر بەجێیە
تەعریفی ماریان دەکرد ماریان لە دەو کەندێیە
بەوێندەرێدا دەچووم هەروەستەم کرد لەوێیە
جغارەکم دەرینا ئاگری دایمە مستێیە
بە چەرخی لۆم پێناکا، دەرێ لۆ من بێجێیە
بۆنی بەنزینی گرانە، شقارتەی مۆمی پێیە
وەکی بابی هاتەوە قسەی دری خۆم لۆ کرد لۆ من نەیدا فتوایە
هەڕووگیفم لێ دەکرد دەمانچەم هەرکێشایە
تووشی چ قەتلم مەکە، دەتکوژم بەو خودایە
گێی دینارم دەردەینا بابی دەیکرد ڕجایە
گۆتم یارێ جێم کەوە چ هەنجەتت نەمایە.

