رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد

 

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ – د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی کرد لە د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەریی ڕاگەیاندن لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە مافەکانی ئافرەتان کرا، هەروەها بە وردی تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پێشخستنی ماف و بەهێزکردنی ڕۆڵ پێگەی خانمانی کوردستان، کە ڕاگەیاندن لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکی کارا و گرنگ دەبینێت، بە ئاراستەی ئاشتی کۆمەڵایەتی زێدەتر.

د.سالار عوسمان، پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک ـی بۆ ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دووپاتکردەوە و، گوتیشی کە باوەڕێکی قووڵمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەت هەیە، بە تایبەت لە پڕۆژە و چالاکییەکانی داهاتوویان پەیوەندیدار بە بوارەکانی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن پتر کاری لەسەر دەکەن.