ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 23.7.2025 لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونی و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو هونەر نوری بەرێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوە و رێبین عەلی بەرێوبەری گشتی وەزارەتی نەوت و جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان و بەرێوەبەری سەنتەری ETTC و بەرپرسی نووسینگەی رێکخستنی ئەندازیاران و بەرێوبەری دڵنیایی جۆری لە پارێزگای هەولێرو
ئەندازیار بۆتان طاهر خۆشناو له پرۆژهی دهستپێشخهری و ژمارەیەک لە ئەندازیاران
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سوپاسى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ETTC کرد بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ بەرێوبهرایهتی دڵنیایی جۆری له پارێزگاى هەولێر و پیرۆزبایی لە بەشداربووانى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
گوتیشى، هەموو ئەوکارانەى کە سەنتەرى تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی لەسەردەکات گرنگە بۆ پارێزگا، روپێوی درۆنیش یەکێکە لەوان …
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانى خولەکە.
جێگەى باسە، ئهم خوله لهلایهن دکتۆر رۆژگار قەرەنی ئیسماعیل وانهكانی گوترانهوه و ئامانج لە ئەنجامدانى، پەرەپیدانى بەتواناکانی ئەندازیارانە لە بوارەکانی خۆیان ….

