بارزان ئەکرەم – هەولێر
هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی شكاندنی شتایگه‌ر له جیهان، هه‌ر له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه ده‌چێته نێو دنیای وه‌رزشی، ئه‌و له ته‌مه‌نێكی بچووكەوە له‌گه‌ڵ باوكی ده‌چێته سینه‌ما و سه‌یری فیلمه‌كانی جاكیشان و بڕوسلی ده‌كات، دواتر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شێوازی شه‌ڕكردن و لێدانی له‌سه‌ر مناڵانی گه‌ڕه‌ك تاقی ده‌كرده‌وه، بۆیه باوكی ده‌یبات بۆ نزیكترین هۆڵی یارییه جه‌نگییه‌كان و له‌وێ له ته‌مه‌نی 10 ساڵی به شێوه‌ی ئه‌كادیمی وانه‌ی كاراتی وه‌رده‌گرێت.
هێمن له قوتابخانه‌ی هێمنی سه‌ره‌تای له شاری هه‌ولێر، قوتابیی مامۆستای وه‌رزشی و رۆژنامەنووسی وەرزشیی گه‌وره مامۆستا سه‌دیقی گچكه ده‌بێت، هه‌رزوو مامۆستا به‌هره‌كانی هێمنی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و پێی ده‌ڵێت: كوڕی خۆم به‌رده‌وام به، تۆ ده‌بیته پاڵه‌وانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی من پێموایه رۆژێك ده‌بنه پاڵه‌وانی كوردستان و جیهان، سه‌دیقی ره‌حمه‌تی گرنگییه‌كی تایبه‌تی به هێمن ده‌دا، هه‌موو رۆژێك بانگی ده‌كات و ئامۆگاری ده‌كات، داوای لێده‌كات به‌رده‌وام بێت، ته‌نانه‌ت له موچه‌كه‌ی خۆی هه‌موو سه‌ری مانگێك بڕی 50 دیناری بۆ له نێو زه‌رفێك داده‌نا و پێده‌دا تا به‌هره‌كانی ئه‌و كوڕه په‌ره پێبدات و خه‌ونه‌كانی بهینیته دی، هه‌سته‌كانیشی بریندار نه‌كات.
هێمن له ته‌مه‌نێكی زوو له پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ست به‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌كات، یه‌كه‌م پاڵهوانیتیشی له دهۆك به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كوڕه‌كه‌ی مه‌هدی ورده ورده تواناكانی زیاد ده‌كات و گه‌شه ده‌كات، تا له 1997 بۆ ریزی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كات و چه‌ندین نازناو ده‌باته‌وه، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات فڕه‌نسۆ هه‌ریری پارێزگاری ئه‌و كاتی هه‌ولێر كارتێكی تایبه‌تی بۆ هۆڵه‌كانی مه‌شقی رۆژانه‌ی و مه‌له‌وانگه‌ی خواردنگه‌ی تایبه‌ت بۆ دروست بكات، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌رده‌وام بوونی، هه‌موو ئه‌وانه پاڵپشتییه‌كی باش بوون، تا له 2016 هێمن ده‌چێته كۆریای باشوور و له‌وێ به‌شداری فێستیڤاڵێكی جیهانی شكاندهن ده‌كات و هه‌موو رێ و شوێنه‌كانی چه‌ندییه‌تی و چۆنیه‌تی و جۆر و قه‌باره‌ی شتایگهرهكان ده‌نووسێته‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمن پلانێك داده‌نێت تا ساڵی داهاتوو له شكاندنی شتایگه‌ر ببێته پاڵه‌وانی جیهان، ده‌ست به مه‌شق و راهێنان ده‌كات و رۆژانه سێ تا چوار كاتژمێر مه‌شق ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌موو شتێكی به‌رده‌ست بكه‌وتایه ده‌یشكاند، رۆژ دوای رۆژ توانای شكاندنی زیاتر ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌یه‌ویست بیشكێنێ هێشتا پێینهگهیشت بوو، تا نزیك بوویه‌وه له فێستیڤاڵی ساڵی 2017 له كۆریای باشوور هێمن به‌شداری ده‌كات.
له رۆژی پاڵه‌وانیتییه‌كه هێمن نۆره‌ی دێت و 12 دانه به‌دوای یه‌كتر به یه‌ك لێدان ده‌شكێنێ، پێش پاڵه‌وان و ركابه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، كه 10 دانه شتایگه‌ری به لێدانیك شكاندبوو، 64 وڵاتی دیكه‌ش ركابه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كرد، هێمن ریكۆردیك به‌ناوی خۆی ده‌كات و ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان، ئه‌وكات قسه‌ی مامۆستاكه‌ی بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه پێیڕاگه‌یاندبوو رۆژێك دێت ده‌بێته پاڵه‌وانی جیهان، بۆیه به چاوی پڕ گریانه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و ئاڵای كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه، هێمن ئێسته‌ش مردنی مامۆستاكه‌ی به ناخۆشترین و ره‌شترین رۆژی ژیانی داده‌نیت، چونكه زۆری خۆش ده‌وێت و هه‌رگیز له‌بیری ناكات.
پاڵه‌وانه‌كه‌ی جیهان له شكاندنی شتایگه‌ر له 1983 له دایك بووه، ئێسته بڕوانه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شاره‌زای له تاقیكردنه‌وه‌ی له پێدانی پشتێنی ره‌ش تا چوار دان به یاریزانان هه‌یه، یه‌كێك له پاڵه‌وان و خاوه‌ن مێدالیای زێڕه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له یه‌كێك له جۆره‌كانی تایكواندۆ، راهینه‌ری تایكوانۆیه و هۆڵێكی پێگه‌یاندنی یاریزانانی هه‌یه.

