سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزباییکردن لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستن.
هەینی 18ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەم، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ هەردوو یانەکە خواست و گوتی: “گرنگ ئەوەیە کوردستان سەرکەوت.”
هەینی 18ـی تەممووزی 2025، لە یاری کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ، لە یاریگەی شەعب لە بەغدا، بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و، لە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی تۆپی پێی دهۆک توانی نازناوی جامی عێراق ببانەوە.

