ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆمار رەوانەی پەرلەمان کرا

دەستەی لێپێچینەوە و دادپەروەری، وردبینی بۆ بەربژێرانی سەرۆک کۆمار کرد و 26 بەربژێر پەسند کران.

ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، دەستەی لێپێچینەوە و دادپەروەری، وردبینی بۆ بەربژێرانی سەرۆک کۆمار کرد و ئاشکرای کرد، 26 بەربژێر بۆ ئەو پۆستە پەسند کران.

راشیگەیاند: “لیستی ناو بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا”.

بڕیاریشە ئەمڕۆ ناوی ئەو 26 کەسە ئاشکرا بکرێت کە بەرژێرن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیار کردبوو، کە لە 7/2/2022 سه‌رۆك كۆماری عێراق لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

ھەواڵی زیاتر