رۆژنامەی ھەولێر

ڕێگاکان

نیشتمان عه‌بدولقادر

 

ڕێگاکان چەپک ناکرێن
ھەتا لە تەوقیتێکدا دەرگای بەختیان واڵا ببێ و بکرێنەوە
ڕێگاکان کۆت ناکرێن
نابن بە ماددەی گرەوکردن
بۆ دۆڕاندن یا بردنەوە
ڕێگاکان نمایندەی ئازادین
یەک یەک تاقی ئەکرێنەوە
ڕاستەقینەکانیان… لە دەوری حەقیقەت ئەخولێنەوە
ئاڕاستەشیان ڕووەو چەقی بازنەیە
سوڕشیان سوڕی فەلەکئاسا
بەردەوامی ئەدەن بە ژیان بە دنیا
کەفیلیشن بە ڕەواندنەوەی خەم
کەفیلن بە شادی بەخشینەوە