رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کران و جەختکرایەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری.

هەردوو هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.