رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی زاگرۆس لە ئێمپایەر سینەما نمایشکرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی چوار وەرز بۆ نمایشی فیلمە سینەماییە کوردییەکان، کە بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەما هەفتانە بەخۆڕایی فیلمەکانیان لە ئێمپایەر سینەما نمایش دەکەن، لە دووەمین چالاکیی هەفتانەی وەرزی هاوینەدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و دەیان هونەرمەندی بەرچاوی بواری فیلمسازیی فیلمی “زاگرۆس”، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد سەهێم عومەر خەلیفە و بەرهەمی سینەمای بەلژیکایە نمایشکرد.

ناوەڕۆکی ئەو فیلمە لە چەند ژانەرێکە و گرفتێکی کەڵەکەبووی کۆمەڵایەتی بووەتە تەوەری سەرەکی بەرهەمەکە و دەرهێنەری هەوڵیداوە نەریتی دوو نەتەوەی جیاواز لە هونەری ڕەنگدا لەیەک نزیک بکاتەوە و بە زمانێکی سادە بینەر لەو فیلمە تێبگات.
ئەو نمایشەی ئێمپایەر سینەمای هەولێر، یەکەمین نمایشی ئەو فیلمەیە لە هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو بەشێوەی بلیت و لەسەر خواستی بینەردا جارێکی تر لەم سینەمایەدا نمایش بکرێتەوە.