رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مانچسته‌ر سیتی له ده‌ستخستنی یاریزانێكدا له گه‌وره‌كانی دیكه‌ی برده‌وه
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، بۆ بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی یاریزانێكی ئه‌رژه‌نتینی، ڕكه‌به‌ری له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا كرد و یاریزانه‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلزی، سه‌ركه‌وتوو بوو له بردنه‌وه‌ی یاریزانێكی ئه‌رژه‌نتینی، ئه‌وه‌ش دوای ڕكه‌به‌رییه‌كی به‌هێز و سه‌خت له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا.
خۆرخی بریتۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی ریڤه‌رپلێتی ئه‌رژه‌تینی، لێدوانێكی داوه و فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ: ڕێككه‌وتنی ته‌واومان له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی هه‌یه، له‌باره‌ی فرۆشتنی یاریزان جۆلیان ئه‌لڤارێز و بۆنده‌كه‌ی ته‌واو بووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ریڤه‌رپلێت، باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن تا 7ی یۆلیۆی داهاتوو له یانه‌كه‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه. رۆمانۆ، باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و ریڤه‌رپلێت، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و بۆنده‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ڕاپۆرتی به‌شێكی مێدیاكان، باسی له‌وه كردووه، كه به‌های بۆندی ئه‌و یاریزانه ده‌گاته 15 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.
ئه‌لڤارێز، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی به‌رشلۆنه، مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بوو، به‌ڵام دواجار مانچسته‌ر سیتی له ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئه‌ندریك، ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه: ده‌مه‌وێ مێژوو دروست بكه‌م و مۆندیالیش ببه‌مه‌وه
ئه‌ندریك فلیپی، هێرشبه‌ری یانه‌ی پالمێراسی به‌ڕازیلی، بووه‌ته یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه به‌م دواییه ئاستی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و ناوی دره‌وشاوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌و ئاسته‌ی له پاڵه‌وانیه‌تی كۆبینا دی ساوپاولۆ پیشانی دا، كه گرنگترین پاڵه‌وانیه‌تیی تازه‌پێگه‌یشتوانی به‌ڕازیله.
ئیندریكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان”، تیشكی چاوه‌كانی هه‌مووی خسته سه‌ر خۆی، به هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و گۆڵه جوانه‌كانیه‌وه، كه له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا تۆماری كردن، بۆیه ناوی وابه‌سته و گرێدراوی چه‌ند یانه‌یه‌ك بوو، له‌وانه ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
زۆربه پێیان وایه، كه ئه‌و یاریزانه ڤینیسۆسی نوێ، یان نێیماری نوێیه، به‌ڵام ئه‌ندریك خۆی پێی وایه كه شێوازی یاریكردنی، به شێوازی یاریزانی فه‌ره‌نسی كیلیان ئمباپێ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌چێ.
ئه‌ندریك ئاماژه‌ی به‌و ماوه‌یه كرد، كه له پالمێراس ئاستی پێش كه‌وتووه و وتی: من زۆر ئاسووده‌م به‌وه‌ی به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تیی كۆبینا دیاری كرام، جوانترین گۆڵیش هی من بوو، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش خۆشحاڵ بووم كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌مان به شێوازێك برده‌وه، پێشتر پاڵمێراس به‌و جۆره به‌ده‌ستی نه‌هێنابوو.
وتیشی: پالمێراس یانه‌یه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ره، هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی له ئاستی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش بردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش وای كردووه ببێته پڕۆژه‌یه‌كی باش، به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوازه‌شی هه‌یه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به ڤینیسیۆسی ئه‌ستێره‌ی ریاڵ مه‌دریدیان چواند، ده‌ڵێ: خۆشم ده‌وێ، یاریزانێكی ناوازه‌یه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه كه پێویسته كه‌سێك هه‌یبێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له باشترین یاریزانانی جیهان.
وتیشی: درێسی ریاڵ مه‌دریدی پێ داوم، پێشم وت كه من پێم خۆشه بێت و پێكه‌وه له پالمێراس یاری بكه‌ین.
له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه، وتی: له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێ له پالمێراس، مێژوو دروست بكه‌م.
له‌باره‌ی گرنگیدانی ریاڵ مه‌درید به‌و یاریزانه، وتی: ئه‌و كاره بۆ تیمی كاره‌كه‌م لێ ده‌گه‌ڕێم و خۆم له‌و كارانه‌دا بڕیار ناده‌م.
ئه‌و یاریزانه لاوه به‌ڕازیلییه، له‌باره‌ی ئمباپێ و ئیرلینگ هالانده‌وه، وتی: له‌دڵه‌وه خۆشم ده‌وێن، شێوازی یاریكردنم وه‌كوو ئمباپێیه، هه‌ندێ شتم له‌و وه‌رگرتووه.
وتیشی: هیواخوازم كه رۆژێك له رۆژان نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕازیل بكه‌م و جامی جیهانی ببه‌مه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئبماپێ بۆ فه‌ره‌نسای كرد.
ئه‌ندریك، به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: ئمباپێ، یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی هه‌ساره‌ی زه‌وی، خێرایه و هێرشه‌كان زۆر به باشی كۆتایی پێ دێنێ، یاریزانێكی زۆر گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌مه‌نی بچووكه.