دواى ئەوەى ساڵى ڕابردوو قوتابیانى بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دواى سەردانیکردنى پارێزگارى هەولێر بۆ گوێگرتن لە خواست و داواکارییەکانیان، داوایانکرد بەرزەپردێکى پەڕینەوە لە شەقامى بەردەم بەشەکەیان دروست بکرێت، کە لە پێشووتردا چەندین ڕووداوى نەخوازراوى لێکەوتبۆوە، ئەو بەڵێنەى پێیان درابوو، لەسەر ڕەزامەندی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داهاتى وەزارەتى ناوخۆ، لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری بەسەرەوەیە، بەرزە پردێکە دروستکرا و دانرا.

