ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

پەروەردە و ئازادی سنووردار
پـــەروەردە و ڕاهینانـــی مرۆڤ بۆ گەشـــەپێدانی کـــردەوەی چاك و نەفرەتکردن لە کاری بەد و زیانبەخش، بە گوێرەی قۆناغەکانی ژیان، لـــە هەموو کەلتوورێکی شارســـتانی و دینێکی خودایی، چەســـپاوە، بـــە ڕێبازێکـــی زەرووری و ناچاری ناســـراوە؛ ئەگینـــا ئادەمیزادێکی گەمـــارۆدراو بە چەندەها گرێکۆرە و هێزی لێ ڕاســـت بوونەوەی حەز و ویســـت (غریزە)، ئەســـتەمە بتوانی ڕاستەڕێ بیت و شارستانییەت
بەرجەستەبکات. لێپســـراوی کردەوەکانی ئادەمیزاد، سێ هێزی سەرەکین کە پێکاتەی خۆیەتی: یەکێکیان هێزی زانینی پەســـەند و ڕاســـتییەکانە، ئەویش ئەقڵە، کە بەمیانڕۆیی، حیکمەت و ژیری و پێشکەوتن، بەرهەم دێنی. دووەمین، هێزی حەز و ویســـتی نەفسەکەی (شهوە) کە هەمیشە، بۆ تێرکردنی حەز و ویســـتی و خۆپەرســـتی و دەمارگیری، ڕایدەکێشی. ســـێیەمینیان، هێزی تووڕەیی، کە لەدۆخـــی میانڕۆییدا دلێر و ئازاو مەردە، لە دۆخی توندڕەویدا دوڕندەو ئاژاوە گێرە. تێکەڵبوونی، ئەم ســـێ هێـــزە بە نەرمـــی، دادوەری بەرهەم دێنێت، وەکوو ئەم نموونەیە: یەکێك ویســـتی ڕاو بکات، ئاژەلەکی دوڕەندە و چوار پێیەكی، لەگەڵ خۆی برد. ئەگەر بەویستی سوارەکە جوولانەوە، مەبەستی هەرسێکیان دێتە دی: نێچیرەکە بۆ سوارەکە، ئیسکەکان بۆ دڕندەکە، پاشماوەش بۆ گویدرێژەکە. دیارە سوارەکە بریتیە لە ئەقڵ. بەڵام، هەردەم ئەم ڕێککەوتنە دەبێت؟ بۆیە، هەمیشـــە دەڵێین و جەخت دەکەینەوە، کە ئادەمیزاد، ڕاستە، بوونەوەرێکـــی کۆمەڵایەتییە بەناچاری؛ بـــەڵام هەردەم لە بەر گرفتی ململانە دەروونییەکەی، لە نێوان ئەو سێ هێزەی خۆی، کە داڕێژەری بڕیارەکانیەتـــی، دەناڵێنی؛ جگە لە وەش، دەبێت کردەوەکانی لە گەڵ پێویستەکانی کۆمەڵگا، بگونجێنی. ئەو پێشـــەکییە ئەوە دەسەڵمێنی: کە سروشـــتی ئادەمیزاد ناگونجێ لەگـــەڵ ئازادی رەها؛ چونکە بۆ ئەوەی ئەندام بێت لە کۆمەڵگایەکەی کـــە زەروورەتـــە و ناچارییە، دەبێـــت پابەند بێت بە پێویســـتەکانی کۆمەلگا، وەکو ئاشتی کۆمەڵایەتی، هەماهەنگی کۆمەلایەتی، سستەمی دســـتووری و یاســـایی و گشـــتی، داب و نەریت کـــە هەریێك لەوانە بەشێك لە مافی ئازادی تاك، سنووردار دەکات؛ بەڵام بۆ چەسپاندنی
هاوسەنگی لە کۆمەڵگادا، کە سوودی گشتی بەرجەستە دەکات

ھەواڵی زیاتر