رۆژنامەی ھەولێر

لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بروانامەی کۆتایی هێنان بە خولی راهێنانی تیمی وڵامدانەوەی خێرا دابەشکرا

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.7.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو موسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و ستاف ئاسۆ بەرپرسی لقی هەولێر لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و عەقید نالی بەرێوەبەری بەرگری شارەستانی پارێزگای هەولێر …
له‌ مه‌راسیمێكدا بروانامەی خولی ئامادەکاری به‌سه‌ر بەشداربووانی خولی وڵامدانەوەی خێرای قەیرانەکان لە کارمەندانی قەیرانەکان دامو دەزگا خیرخوازییه‌كان دابەشکرا، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر رێکخرابوو …
لەو مەراسیمەدا بە شێوەی کردارەکی راهێنانی فریا گوزاری ئەنجام درا ..

ئەوەش دووپاتکرایەوە كه‌وا ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌سه‌ر نه‌هجی خێرخوازی خۆی به‌رده‌وامه‌ هه‌میشه‌ به‌ هه‌ستی نیشتیمانی و مرۆڤدۆستییه‌وه‌ ‌به‌بێ جیاوازی په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌گه‌ێنێ ..

شایەنی باسە ئەم ڕاهێنانە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو لەبوارەکانی ( بەرگری شارستانی – فریاگوزاری سەرەتایی – سەرکردایەتی تیم – چۆنیەتی بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی تیم ).