رۆژنامەی ھەولێر

بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕووناکتر و ڕازاوەتر کراوە

دوای ماوەیەکی زۆری کارکردنی تیمەکانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکەی حکوومەت، بازاڕی قەیسەریی هەولێر به دیزانێکی جوانتر و ڕووناکییەکی ناوازەوە نۆژەن کرایەوە.

بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕێکی گەورەی شارەکەیە و کەوتووەتە ژێر قەڵای هەولێرەوە.
وێڕای لایەنە کولتووری و مێژووییەکەی، بووەتە ناوەندێکی گەورەی ئابووری و بژێویی ژیانی هەزاران خێزانی هەولێر دابین دەکات و شوێنێکی گەشتیاریشە.
دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا بازاڕەکە “سووتێندرا” دەمودەست لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە کرا و ئێستاش جوانتر لە جاران، بەڵام لەسەر شێوازە دێرینییەکەی خۆی نۆژەن کرایەوە و ئەو ئایکۆنە مێژووییەی شارەکە لە فەوتان پارێزرا.