رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکوەزیران و باڵیۆزی فینلاند کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .

سەرۆکوەزیران لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، “سوپاسی باڵیۆزمان کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست”.

باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هەر لە دیدارەکەدا، “گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد و جەختمان لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە” .