رۆژنامەی ھەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پەیجێکى فه‌يسبووك بە ناوی (پۆلەتیک) پۆستێكى بە ناونیشانی (سەبری بارزانییە ناڕازییەکان کۆتایی هات) بڵاوکردۆتەوە.

بە پێویستیمان زانی بۆ هەموو لایەکی ڕوون بکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو نووسينه‌ لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، تەنها هۆنینەوەیەکی گوماناوی و چەواشەکارانەیە و مەرامەکەشی ڕوونە.
هیوادارین کەناڵه‌كانى میدیا و سۆشیاڵمیدیا پابەندی بنەماکانی ڕاستگۆیی بن و ڕای گشتی بە هەواڵ و بابەتی بێ ئەرزش و بێ بنەماوە سەرقاڵ نەکەن.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى
له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان