دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش و هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی کرد لە هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ٢٤ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڤاڵانی یاوەری لە دەستەی کارگێڕیی لقی ٢٤ی پ.د.ک.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی گەنگەشە کران، هەروەها کارکردنی زیاتر بە ئاراستەی بەرەوپێشچوونی زیاتری بوارەکانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە سنووری شەقڵاوە بە گشتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، جەختکردنەوە لە هەماهەنگی بەردەوام و کاری پێکەوەیی بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

