تەندروستی عێراق گیان لە دەستدانی بە ئۆمیکڕۆن ڕەتكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی حاڵەتێکی گیان لە دەستدانی بە ئۆمیکرۆن رەتكردەوە و رایگەیاند: زۆرینەی ئەوانەی تووشی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا دەبن، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بارەی دەنگۆی گیان لە دەستدانی تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای زیقار، رایگەیاند: پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەو پارێزگایەوە کردووە و رەتیانکردۆتەوە ھیچ تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لەو پارێزگایە گیانی لە دەستدابێت.

ڕاشیگەیاند: ئێستا رۆژانە یەک لەسەر سێی تووشبووانی کۆرۆنا، تووشی ئۆمیکرۆن دەبن و ئامارەکە بەرەو نیوە بەرز دەبێتەوە و زۆرینەی ئەوانەی لەم شەپۆلەی کۆرۆنادا تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

ھەواڵی زیاتر