زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ قۆناخی هه‌شتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2022: میسر ـ مه‌غریب 18:00، سێنیگال ـ غینیای كه‌مه‌ری 22:00.
  • دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق داخرا و یانەی هەولێر لە دوایین رۆژی گواستنەوەی یاریزانان 3 یاریزانی نوێی بردە ریزەکانی كه‌ پێكهاتوون له‌ هەریەکە لە بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری برایەتی و بەمۆ غەریب بەرگریکاری شێروانە و کەرار فالح بەرگریکاری نەجەف كه‌ بڕیاره‌ له‌ قۆناخی داهاتوو یاریی بۆ هه‌ولێر بكه‌ن، بەمەش یانەی هەولێر لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گەیاندە ٨ یاریزان.
  • ئاشلی بارتی خانمە تێنسزانی ئوسترالیا بووە پاڵەوانی گراندسلامی وڵاتەکەی، دوای ئه‌وه‌ی لە یاری کۆتایی گراندسلامی وڵاتەکەی رووبەڕووی دانیێلا کۆلێنز خانمەتێنسزانی ئەمریکی و خاوەنی ریزبەندی سییەمی جیهان بووەوە
    سێتی یەکەمی یارییەکە ئاشلی بارتی ئەستەمیەکی زۆری نەبینی و توانی ئەم سێتە بە ئەنجامی شەش سێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، سێتی دووەم بە پێچەوانەی سێتی یەکەم، سەرەتا کۆلێنزی ئەمریکی توانی باڵادەستی خۆی پێشان بدات و بە ئەنجامی پێنج یەک پیش بارتی کەوت، بەڵام خانمە ئوسترالیاییه‌کە رێگەی پێنەدا رکابەرەکەی ئەنجامەکەی یەکسان بکاتەوە و، لە کۆتاییدا توانی ئەم سێتە لە رکابەرەکەی بباتەوە و یارییەکەشی لە بەرژوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.
  • ئاشلی بارتی بۆ یەکەمجار توانی ناسناوی گراندسلامی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت، هەروەها لە دوای ساڵی 1978 بووە یەکەم تێنسزانی ئوسترالی ناسناوەکە بەدەست بێنێت. ئاشلی بارتی سێیەم ناسناوی گراندسلامی بەدەست هێنا، پێشتریش لە ساڵی 2019 گراندسلامی فەرەنسا و هەروەها لە 2021 گراندسلامی ویمبلدۆنی بەدەستهێناوە.
  • دانیێل مێدڤێدێڤ تێنسزانی رووسی لە سێتی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر ستێفانۆس لە قۆناخی پێشکۆتایی گراندسلامی ئوسترالیا، لەگەڵ نابژیوانی یارییەکە کەوتە دەمەقالێیەکی توند، بە بیانۆی ئەوەی کە باوکی یاریزانی بەرامبەر دەستێوەردانی لە یارییەکە کردووە و دوای دۆڕانی لە سێتی دووەمیش، قسەی نەشیاوی بەرامبەر ناوبژیوانەکە کرد و، بەم هۆیەوە ئەو تێنسزانە لەلایەن فێدراسیۆنی جیهانی تێنس بە 12 هەزار دۆلار پێ بژاردن سزادرا. لە کۆتایی یارییەکە مێدڤێدێڤ توانی لە ستێفانۆس بباتەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و لەوێش رووبەڕووی رافایل نادال دەبێتەوە.
  • فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵیا: لویس دیاز هێرشبەری ٢٥ ساڵانی یانەی پورتۆ بەرامبەر ٤٠ ملیۆن یۆرۆ نزیكه‌ ببێته‌ یاریزانی لیڤه‌رپوول، بەگوێرەی دەستکەوتەکانیشی لە رێدز ٢٥ ملیۆن یۆرۆی دیکە بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی، کە دیاز لەگەڵ پۆرتۆ لە ١٢٥ یاری ٤١ گۆڵ و ٢٥ ئەسیستی کردووە، بەتایبەتی لەم وەرزەدا هێرشبەرە کۆلۆمبییەکە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد لە ٢٨ یاری ١٦ گۆڵ و ٦ ئەسیستی کردووە. لیڤەرپوول لەگەڵ لویس دیاز لەسەر بەندە تاکە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن تەنیا ماوە لەگەڵ پۆرتۆ بگا ەرێککەوتنی کۆتایی و دیاز بۆ ماوەی پێنج ساڵ بباتە ریزەکانی.
ھەواڵی زیاتر