لە یارییەکانی گەڕی شازدەیەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێنی پێشەنگی یانەکان کەوتە داوی یەکسان بوون، یانەکانی سیروانی نوێ و نەورۆزیش نزیک بوونەوە لە پێشەنگی یانەکان و چەمچەماڵیش لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.
هەندرێن کەوتە مەترسی لەدەستدانی پلەی یەکەم
لە یارییەکانی گەڕی شازدەیەمی خولی نایابی کوردستان، سیروانی نوێ و نەورۆز بەبردنەوەیان لەم گەڕەدا زیاتر لە هەندرێنی پێشەنگی خولهكه نزیک بوونەوە، دوای ئەوەی یانەکەی پێشەنگی خولەکە لەم گەڕەدا بهرامبهر دهۆك یهكسانبوون بووه بهشی، چەمچەماڵ لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و شەشەم سەرکەوتنی لەم وەرزە بەدەستهێناو هاتە خانەی چوارەمی ڕیزبەندی، ئارارات بەبردنەوەی لە شێروانە هاتە پلەی پێنجەم. هەولێر و دەربەندیخانیش لەسەر یاریگەی خۆیان لەگەڵ زاخۆ و برایەتی یەکسان بوون.
دیارترین داتا و ئامارهكانی خولهكه
لە کۆی 7 یاری ئەم گەڕەدا، 19 گۆڵ تۆمارکران، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، 2.7 گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی ڕابردوو کە 14 گۆڵ تۆمار کرابوون.
١- دوای تێپەڕبوونی ١٦ گەڕ لە یارییەکاندا ٢٢ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١١٨ یاری ئەنجامدراون، ٢٢٤ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٨ گۆڵە.
٣- یانەی نەورۆز زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢١ گۆڵە، هەندرێن و سیروانی نوێ زۆرترین یاریان بردۆتەوە کە ٩ یارییە.
٣- سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٧ گۆڵە، یانەکانی چەمچەماڵ و برایەتی زۆرترین یارییان یەکسان کردووە کە ٧ یارییە.
٤- چەمچەماڵ و هەندرێن کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٢ یارییە، تەنیا چەمچەماڵ و هەندرێن تاکە دوو یانەن لە نێو یاریگەی خۆیان نەدۆڕاون.
٥- هەولێر زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٩ دۆڕانە، هەولێر زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢١ گۆڵە.
٦- هەندرێن و سەیدسادق زۆرترین یارییان لە یاریگەی خۆیان بردۆتەوە کە ٦ یارییە، هەندرێن دوای ١٦ گەڕ بۆ یەکەمجار لە یاریگەی خۆی گۆڵی لێ تۆمارکرا.
٧- سەیدسادق ئەم وەرزە ٦ یاری بردۆتەوە هەر ٦ یارییەکە لە یاریگەی خۆی بووە.
٨- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٣ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
٩- سیروانی نوێ تاکە یانەیە لەم وەرزە لە ٩ یاریدا هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنەکراوە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- بورهان قادر – دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٣- دانا عوسمان – پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٤- ئیبراهیم مەحەمەد – چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
٥- دانا کامەران – برایەتی ٥ گۆڵ
٥- پەیام ئەحمەد – سیروانی نوێ ٥ گۆڵ
٦- جیهان جەلال – چەمچەماڵ ٥ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی ١٧
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 2:00 یارییهكانی گەڕی حەڤدەیەمی خولەکە بەڕێوەبچن.
زاخۆ – شەقڵاوە/ یاریگەی زاخۆ
دهۆک – هەولێر/ یاریگەی دهۆک
سۆران – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی فرسەت سوفی
سەیدسادق – هەندرێن/ یاریگەی سەیدسادق
نەورۆز – دەربەندیخان / یاریگەی زانکۆ
شێروانە – چەمچەماڵ/ یاریگەی شێروانە
برایەتی – ئارارات/ یاریگەی برایەتی
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
١- هەندرێن٣١ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ٣٠ خاڵ
٣- نەورۆز ٢٦ خاڵ
٤- چەمچەماڵ ٢٥ خاڵ
٥- ئارارات ٢٢ خاڵ
٦- سەیدسادق ٢٢ خاڵ
٧- دەربەندیخان ٢٠ خاڵ
٨- پێشمەرگەی هەولێر ٢٠ خاڵ
٩- برایەتی ١٩خاڵ
١٠- دهۆک ١٩ خاڵ
١١- سۆران ١٧ خاڵ
١٢- شێروانە ١٥ خاڵ
١٣- زاخۆ ١٤ خاڵ
١٤- هەولێر ١٢ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ٩ خاڵ