بارزان ئەکرەم – هەولێر
محەمەد عوسمان، یه‌كێك له یاریزان و وه‌رزشوانه كۆنه‌كانی هه‌ولێر و كوردستانه، به هۆی به هێزی كه‌سایه‌تی و ره‌وشتبه‌رزییه‌كه‌یه‌وه لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی خۆشه‌ویست بووه، ته‌نانه‌ت لای به‌رپرسه هه‌ره باڵاكانی كوردستان و عێراق رێزی تایبه‌تی لێنراوه، له كاتی كێشه‌كان گوێی لیگیراوه و قسه‌كانی ئه‌وه‌یان به گرینگ و راست وه‌رگرتووه.
وه‌فا و خۆشه‌وه‌یستی ئه‌و بۆ هاوڕێ یاریزانه‌كانی ته‌نها به قسه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو كات به كرده‌وه بۆی سه‌لماندوون و له كاتی ته‌نگانه‌و لێقه‌ومانا به هانایانه‌وه چووه، دوای شه‌هید بوونی مورسه‌ل كه دۆست و هاوڕێی گیانی بەگیانی یاریزان و شەهیدى سەنگەر (شه‌هید موڕسەل) بووه، محه‌مه‌د عوسمان كوڕێكی بەناو ئەو یاریزانە شەهیدەوه دەكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ماڵئاوایی له ژیان ده‌كات، مورسه‌ل هه‌ر له‌گه‌ڵی بمینێت و له یادی نه‌كات، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مجۆره به‌رانبه‌ر به هاوڕێ و هاوپیشهكامی به وه‌فا و دڵسۆزبێ بۆی، به‌ڵام ره‌گی مه‌ردایه‌تی و هه‌ڵوێستی مه‌ردانه له گیانی حاجی محه‌مه‌د زیاتر له هه‌موو كه‌س به‌هێزتر و تووندتر بوو، هه‌ر ئه‌و ههوڵوێستانشی بوو، ببووه هه‌وێنی خۆشویستنی ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌وروبه‌رییه‌وه.
یاریزانی دێرینی شاری هەولێر بووه، له ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، بۆ چەندین یانەى شاره‌كه یاری كردووە و پاشان دەبێتە راهێنەری زۆربەی یانەكانی هەولێر، ته‌نانه‌ت له جیهانی كارگێڕیش لێزان و كارزان بووه، كارگێڕى و سەرپەرشتیار بۆ خولەكانی كوردستان و عێراق كردووه، دوو ساڵ به‌ر له مردنی به‌رده‌وامى به‌خزمه‌تى بوارى وه‌رزش ده‌دا ، دوتر نه‌خۆشی رێگه‌ی پێندا به‌رده‌وامبێت و له دونیای وه‌رزش دوورده‌كه‌وێته‌وه.
محەمەد عوسمان ئەحمەد، ساڵی 1947 لەشاری هەولێر لەدایك بووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە، ساڵانی 1959 و 1960 لەهەڵبژاردەی پەروەردەی هەولێر یاری تۆپی پێی كردووە، لەدەستەی دامەزرێنەری یانەكانی (هەولێر و برایەتی و هێرش و ئاڵا) بووە، زیاتر لەنیو سەدە وەك یاریزان و راهێنەرێكی بەئەزموون خزمەتی تۆپی پێی كوردستانی كردووە، لەسەرەتای شەستەكاندا تێكڕای چالاكییەكانی شاری هەولێر بۆ رۆژنامە وەرزشییەكانی (مەلعەب و جمهور ریازی) رووماڵ دەكات، ماوەیەكی زۆر خزمەتی بواری رۆژنامەنووسی وەرزشی كوردی كردووە و خاوەن كتێبێكى ئاماده‌كراوە لەسەر یاری تۆپی پێ به‌زمانى عه‌ره‌بى و به‌ناونیشانى (التدریب فی كره القدم).
رۆژی یەكشەممە 16-8-2020 ئەستێرە درەوشاوەكهی وەرزشی كوردستان، محه‌مه‌د عوسمان دواى زیاتر له دوو ساڵ نه‌خۆشكه‌وتنى لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و جیهانه‌ی مورسه‌لی هاوڕێی پێشووتر بۆی گه‌ڕابووه.

