زاگرۆس ئەحمەد کەمال
وەرە خەونم
جەرگی بابەی
بەس پێم بڵێ
ئێستا لەکوێی
لەکام پەنا
چاوشارکێ لەگەڵ مانگ دەکەی
دەستی کامە پەرییت گرتوە
دوعای بابی جەرگ سووتاوت
کەی بۆ قاپیی
خودای تاک و تەنیا دەبەی
…….
ئاڤێستا گیان
توو ئاڤێستا توو قورئان و هەموو کتێبەکانی ئاسمان
تاک بە تاکی ووشەی خودا
دە پێم بڵێ لەکوێ خەوتووی
کامە نەهەنگ بۆ خۆی بردووی
بەس پێم بڵێ
جێت لەکوێ یە
جەرگی بابەی
بڕیارێکەو بە خوام داوە
لە هەر کوێ بی دەت دۆزمەوە
بۆ ساتێکیش بێیتە خەونم
دڵم ئیتر ئۆ قرە دەگرێ
ئیتر ئەو ساتە دڵنیام
پەریەکان ئێشکت بۆ دەگرن
ئاسمان پرسەت بۆ دەگێڕێ

