له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌داته‌وه، كه به‌گوته‌ی خۆی، هێرشێكی توندی له‌باره‌ی داهاتی وه‌قفی موڵكه‌كان كردووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جه‌ختیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و داهاته ده‌چێته سندوقێكی تایبه‌ت له خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت به ناوی “سندوقی ئه‌مانات” و به‌گوێره‌ی “مه‌رجی واقف” پارێزراوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:
خاتونێك بەناوی” رووپاك ئەحمەد وەرتی”، کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، دوور لە شێواز و ئەتەکێتی قسەکردن ھێرشێکی ناڕەوای کردووه‌تە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەپێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی رابگەێنین.
1- ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان پێویستە لەڕێگه‌ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و شێوازی تایبەتەوە بەدواداچوون بکات، بۆ بەدەستخستنی زانیاری راست و دروست، بۆ ئەمەش ھەمیشە دەرگای وەزارەت و وەزیر بۆ ھەر ئەندامێکی پەرلەمان کراوەیە، بەڵام دوور لە موزایەدەی سیاسی.
2- دەربارەی داھاتی وەقفی موڵکەکان، داھاتەکەی دەچێتە سندوقێکی تایبەت لەخەزێنەی حکومەت، کەپێی دەگوترێت سندوقی (الامانات) و بەپێی (مەرجی واقف) پارێزراوە، ھەروەھا پاڵپشت بە بڕگەی (4)ی یاسایی ژمارە(11)ی ساڵی 2007، کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە.
3- ئەو بڕە پارەیەی ناوبراو ئاماژەی پێداوە، بنەمای راستی تێدا نیە، وەزارەتمان لە ماوەی رابردوودا پلانێکی تۆکمەی بە ھەماھەنگی کەسانی شارەزا و لایەنی پەیوەندیدار، بەمەبەستی رێکخستن و وەبەرھێنان لە موڵکە وەقفیەکان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لەمەودوا بتوانین باشتر خزمەتی مزگەوت و موڵکە وەقفیەکان و پەرەپێدانیان بکەین.
4- حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵانەدا، زۆر لەم بڕەی ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی پێداوە، بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوت وھاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی خەرجکردووە، هەر بۆنموونە: ساڵی 2021 بڕی (2) ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێمه‌وه بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە، کە زیاترە لەداھاتی کۆی گشتی موڵکە وەقفیەکانی وەزارەت.
راگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
30/1/2022