مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ كرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە “پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاگربەستەوە دەکەم”.
مەسرور بارزانی بڵاویشی كردەوە “خۆڕاگری و گفتوگۆ تاکە ڕێگان بۆ بەرەو پێشەوە”.
سەرۆكی حكوومەت هەروەها بڵاوی كردەوە “ناوچەکە پێویستیی بە سەقامگیری، ڕێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان، هەروەها بڕیاردانە لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە”.


