لـەگـەڵ بـادا پـێک ھەڵکـژاین
ئـەو ھـەر وتـی بـێ سنـوورم
هـیچ بەربەستێک ڕێگر نـابێ
لـە بەردەم سـەفـەری دوورم
هـەر ئاستەنگێ تەنـگـەژەیـە
لـە خـەیــاڵ و لــەڕێـمــدایــە
ڕایـدەمـاڵــێ ئـەو بــورکــانـە
چـەق بـەستـوە لـە نـاخـمـایـە
من پێـم دەوت چـۆن دڵـتدێ
کــەزی یــارم ئــەشــێــوێـنــی
چۆن دڵت دێت بە ئەم جـۆرە
کـۆشـکی هـیـوای بــڕوخێـنی
وتـی نەخـێر مـن وەک شانەم
لە دڵی خۆت قەت مەکە خەم
تــێـکـی نـادەم وەکــو دایــکی
پرچــی خــاوی شانــە ئـەکـەم

